Air Force Lt. Col. Julian Pacheco and Iraqi Air Force Capt Hama land one of the IAF's new  F-16 Fighting Falcon aircraft at the nearby Tucson International Airport, Dec. 16, 2014. Due to the current security situation in Iraq, the IAF pilots will complete their training in their own aircraft in the US instead of from air bases in Iraq. (U.S. Air Force photo/Senior Airman Jordan Castelan)

ئەمريكا چوار فرۆكه‌ی نوێی‌ F16ی‌ ڕادەستى عێراق كرد

ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ڕایگه‌یاند، له‌چوارچێوه‌ی گرێبه‌ستێك له‌نێوان عێراق و ئه‌مریكا ،چوار فرۆكه‌ی جه‌نگی جۆری F16نوێی ئه‌مریكی گه‌یشتونه‌ته‌ بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د كه‌ گه‌وره‌ترین بنكه‌ی ئاسمانییه‌ له‌عێراق له‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌، به‌پێی‌ ئه‌و گرێبه‌سته‌ی‌ كه‌ ساڵی‌2011 له‌نێوان ئه‌مریكا و عێراق واژۆكراوه‌ ئه‌مڕۆ  چوار فرۆكه‌ی‌ F16 گه‌یشتوونه‌ته‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، فه‌رق روكن ئه‌نور حه‌مه‌ ئه‌مین فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی عێراق له‌كاتی گه‌یشتنی فرۆكه‌كاندا  ئاماده‌بووه‌و فرۆكه‌كان به‌كارده‌هێنرێن له‌شه‌ڕی دژی داعش-دا .

له‌مانگی ڕابردوودا عێراق چوار فرۆكه‌ی دیكه‌ی ئه‌مریكی F16ی‌ وه‌رگرت، به‌گه‌یشتنی ئه‌و فرۆكانه‌ش  ژماره‌ی ئه‌و فرۆكانه‌ی تا ئێستا عێراق له‌ئه‌مریكای‌  وه‌رگرتووه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 18 فرۆكه‌.

به‌پێی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ ئه‌مریكا  36 فرۆكه‌ی f16 به‌ عێراق ده‌دات  به‌ به‌های چوار ملیارو 500 هه‌زاردۆلار.

هه‌ر ئه‌م مانگه‌ عێراق شه‌ش فرۆكه‌ی جه‌نگی جۆری T50iq له‌ كۆریای باشور وه‌رگرت، له‌كۆی ئه‌و 24فرۆكه‌یه‌ی كه‌ به‌غدا رێكه‌وتنی كردووه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سیئۆل بۆكرینیان له‌ساڵی 2013دا.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1492599393568

بەوێنە؛ ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی دەڤەری چەمچەماڵی بەسەر کردەوە

باسک نێت-چەمچەماڵ سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە ١٩ـی نیسانی ٢٠١٧، ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی شاری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *