قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار رایگه‌یاند، لیژنه هاوبه‌شه‌كانیان له عه‌لوه‌ی شاره‌كه ده‌ستیان به‌سه‌ر 20 ته‌ن ته‌ماته‌ی خراپ‌دا گرتووه كه له ژێرهكهیدا جگه‌ری به‌ستوو هه‌بووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكی قایمقامیه‌تی كه‌لاردا هاتووه: له ناو عه‌لوه‌ی كه‌لار لیژنه‌كانی قایمقامیه‌تی كه‌لار ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر 20 ته‌ن ته‌مانه‌ی خراپ و له ژێره‌وه‌ی باره ته‌ماته‌كه‌ش بڕێكی زۆر جگه‌ری به‌ستوو ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا كه به‌سه‌رچووه و هاوكات قه‌ده‌غه‌شه.
راشیگه‌یاند: له‌كاتی پشكنینی عه‌لوه‌ی كه‌لار له لایه‌ن لیژنه‌كانی قایمقامیه‌تی كه‌لاره‌وه، له ناو دوو ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگردا 20 ته‌ن ته‌ماته‌ی خراپ ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا كه به پێی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان شیاونه‌بوون بۆ خواردن.
ئه‌وه‌شی وتووه: “له كاتێكدا له ناو بارهه‌ڵگره‌كان باره‌كه هێنرانه خواره‌وه، له ژێره‌وه‌ی ته‌ماته‌كان بڕی 518 كیلۆ جگه‌ری مریشك ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا كه به‌سه‌رچووه و هاوكات جگه‌ری به‌ستوو قه‌ده‌غه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به شێوه‌ی نهێنی له ژێره‌وه‌ی باره‌كان دانرابوون بۆ ئه‌وه‌ی له بازاره‌كانی كه‌لار ساغی بكه‌نه‌وه و له لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه هه‌موو ئه‌و ته‌ماته‌و جگه‌ری به‌ستووه له ناو بران و هاوكات به بڕیاری قایمقامی كه‌لار هه‌ریه‌كه‌و به بڕی 500 هه‌زار دینار غه‌رامه كران و رووبه‌رووی یاساش ده‌كرێنه‌وه.