1020185112214837122845

رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست: دوا وتاری جه‌مال خاشقچی رۆژنامه‌نووسی سعوودی بڵاوكرده‌وه‌

رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكی، دوا وتاری جه‌مال خاشقچی رۆژنامه‌نووسی ناوداری سعوودی بڵاوكرده‌وه‌.

دوا وتاری خاشقچی له‌ژێر ناوی “ئه‌وه‌ی جیهانی عه‌ره‌بی له‌ هه‌موو شتێك زیاتر پێویستی پێیه‌تی ئازادی راده‌ربڕینه‌” به‌ڵام ئه‌و وتاره‌ی هێشتا بڵاونه‌كرابووه‌وه‌ كه‌ دیارنه‌ما.

جه‌مال خاشقچی له‌ وتاره‌كه‌یدا باسی دابه‌زینی زیاتری ئاستی راده‌ربڕین له‌ راگه‌یاندنی عه‌ره‌بی و كاریگه‌ری ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر رووماڵی هه‌واڵه‌كانه‌وه‌ ده‌كات.

خاشقچی ده‌ڵێت: “جیهانی عه‌ره‌بی رووبه‌ڕووی په‌ر‌ده‌یه‌كی ئاسنینی تایبه‌ بووه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌ لایه‌نه‌ ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه‌ نه‌سه‌پێنراوه‌، به‌ڵكو هێزه‌ ناوخۆییه‌كان له‌ پێناوی ده‌سه‌ڵات شه‌ڕی بۆ ده‌كه‌ن”.

هه‌روه‌ها له‌ وتاره‌كه‌دا هاتووه‌ “رۆژنامه‌نووسانی عه‌ره‌ب به‌رامبه‌ر ده‌ستگیركردنی هاوكاره‌كانیان بێ ده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن، ته‌نانه‌ت كاتێك كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی سه‌ركۆنه‌ی نه‌بوونی ئازادی راده‌ربڕین له‌ میدیای عه‌ره‌بی ده‌كه‌ن، به‌ڵام نابێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی هیچ رێكارێك بۆ باشكردنی بگیرێته‌به‌ر”.

كارین عه‌تیه‌ كه‌ پێداچوونه‌وه‌ی بۆ دوا وتاره‌كه‌ی خاشقچی كردووه‌ ده‌ڵێت: “ئه‌و وتاره‌م رۆژێك پاش دیارنه‌مانی خاشقچی له‌لا‌یه‌ن وه‌رگێڕ و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی جه‌مال به‌ده‌ستگه‌یشتووه‌، به‌ڵام بڵاوكردنه‌وه‌یمان دواخست و هیوامان به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌بوو تا پێكه‌وه‌ به‌ وتاره‌كه‌دا بچینه‌وه، به‌ڵام ئێستا ده‌بێت دان به‌وه‌دا بنێم كه‌ ئیتر جه‌مال ناگه‌ڕێته‌وه‌‌”.

ش.ك

بابەتی دواتر

NB-147209-635787888062177972

ده‌ستگیر كردنی گروپێكی كونكردنى بۆریی نەوت راگه‌یه ندرا

ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌ستگیر كردنی گروپێكی به‌قاچاخبردنی نه‌وتی راگه‌یاند، جارێكی تر و لە قەزایه‌كی پارێزگای دهۆك …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *