download (2)

راگەیاندنی پارتی: ئاسایشی هه‌ولێر،گه‌نجێكیان له‌ده‌ست پاسه‌وانه‌كانی قوباد تاڵه‌بانی رزگار كرد

راگەیاندنی پارتی بڵاویكردەوە:  هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌ولێر، گه‌نجێكیان له‌ده‌ست پاسه‌وانه‌كانی قوباد تاڵه‌بانی رزگار كرد، كه‌ له‌لایه‌ن دوو ئۆتۆمبێلی پاسه‌وانه‌كانی رفێندرابوو.

ئەو راگەیاندنانەی پارتی پشتیان بەستووە بە سەرچاوەیەك لە ئاسایشی هه‌ولێر.

بڵاویان كردۆتەوە هێزێكی ئاسایشی هه‌ولێر، گه‌نجێكیان به‌ناوی (ره‌شاد جه‌بار خه‌یلانی)، له‌ ژێر ده‌ستی پاسه‌وانه‌كانی قوباد تاڵه‌بانی رزگاركردووه‌.

ده شليت: دوو ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت به‌ پاسه‌وانه‌كانی قوباد تاڵه‌بانی له‌ شاری هه‌ولێر، گەنجێکیان بە ناوی (رەشاد جەبار خەیلانی) رفاندبوو و بردبوویانە ماڵی قوباد تاڵەبانی، دواتریش راسته‌وخۆ لەلایەن ئاسایشەوە بەدواداچوون کراوە و ده‌ركه‌وتووه‌ گەنجەکە براوەتە ماڵی قوباد تاڵەبانی و دواتر ئه وان ئازادیان كردووه‌.

ش.ك

بابەتی دواتر

thumbs_b_c_15eb2e7637822f996962908b1065e931

توركیا له‌ چەند شارێكی عێراق كۆنسوڵخانه‌ دەكاتەوە

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، حامی ئاكسۆی رایگه‌یاند كه‌ توركیا له‌ به‌رنامه‌ی دایه‌ ئه‌مساڵ كۆنسوڵخانه‌ له‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *