3-44

سوده سه ر سورهێنه ره كانى تۆوی كەتان

زانایان بۆیان دەركەوتووە، ئەو پێكهاتانەی لە تۆوی كەتان و تۆوی هەندێ دانەوێڵەو سەوزەدا هەن، دەتوانن بەسەر خانە شێرپەنجەییەكاندا زاڵ بن و رێگە لە گەشەسەندنی خانەی نوێ و دووبارە سەرهەڵدانەوەی لوەكان بگرن.

زانایان باس لە بوونی ڤیتۆستراجینەكان (ستراجیینە رووەكییەكان) دەكەن لە تۆوی كەتاندا كە گرنگترینیشیان ئاوێتەكانی لیگنانن.

زانایان بۆیان دەركەوتووە، كە تۆوی كەتان گەورەترین رێژە لە ئاوێتە‌ی (لیگنان) ی تێدایە، هەربۆیە بە ‌باشی دەزانن پابەندبین بە سیستەمێكی خۆراكی دەوڵەمەند بە ئاردی گەنمی تەواوو تۆوی كەتان و سەوزەكان‌، چونكە ئەو ماددانە یارمەتی جەستە دەدەن بۆ بەدەستهێنانی بڕێكی تەواو لە ئاوێتەكانی (لیگنان).

خاتوو (جینی چان – كڵود)، شارەزا لە سەنتەری ئەڵمانی بۆ توێژینەوەكانی شێرپەنجە ده لى: یەكەم بەڵگەمان لەبەردەستە كە (لیگنان) هەر تەنها مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك دوای وەستانی سووڕی مانگانە كەم‌ ناكاتەوە، بەڵكو مەترسی مردنیش بەو نەخۆشییە كەم دەكاتەوە.

تۆوی كەتان، سەرباری ئاوێتەی لیگنان زۆر توخم و ڤیتامینی بەسوودیشی تێدایە وەك ڤیتامینەكانی (ئەی، بی 1، بی 2، بی 3، بی 6، بی 9، سی) و ریشاڵەكان و ئۆمێگا 3 و ئۆمێگا 6 و ئۆمێگا9.زور سودى تريشى هه يه، به لام به راويزى بزيشكان.

ش.ك

بابەتی دواتر

draw2412015bb

نرخی دراوەكان

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەیە.. 100دۆلار 120 هەزار دینار. 100 یۆرۆ 137 هەزار …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *