181936-1280x960_81015B00-UKLYH

پۆڵ ئاڵن،شارەزای بواری تەكنەلۆژیا بەهۆی شێرپەنجە مرد

دامەزرێنەرانی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، (پۆڵ ئاڵن) لە تەمەنی (65) ساڵیدا لە شاری سیاتڵی ئەمریكا كۆچی دواییكرد.

لە راگەیاندراوێكدا كە لەلایەن كۆمپانیای ڤەڵكان بۆ وەبەرهێنان بڵاوكراوەتەوە، كە (پۆڵ ئاڵن) خاوەندارێتی دەكرد، هاتووە : بەخەمێكی قووڵەوە هەواڵی كۆچی دوایی پۆڵ ئاڵن بڵاودەكەینەوە كە یەكێكە لە دامەزرێنەرانی مایكرۆسۆفت، شارەزای بواری تەكنەلۆژیا، دامەزرێنەری كۆمپانیەكامان، ژینگەپارێز، موزیكژەن و پشتیوانییكاری هونەر بووە.

لە راگەیاندراوەكەدا باس لەوەشكراوە، كە ئاڵن بەهۆی شێرپەنجەی لیمفەكانەوە، لە شاری سیاتڵ كۆچی دواییكردووە.

پۆڵ ئاڵن لە ساڵی (1975) دا لەگەڵ (بێڵ گەیتس) مایكرۆسۆفتی دامەزراندووەو دوای نەخۆش كەوتنی بە ماوەیەك، كۆمپانیاكەی جێهێشتووە ، (پۆڵ ئاڵن) لە تەمەنی (65) ساڵیدا لە شاری سیاتڵی ئەمریكا كۆچی دواییكرد.

ش.ك

بابەتی دواتر

675A0338-6608-4B7B-B0D4-E784AD3EFD86_w1023_r1_s

گەورەترين كۆمپانیای دروست كردنی رۆبۆت دادەمەزرێت

گرووپی ئەی بی بی ، سویسرى دروستكردنى ئامێری ئەندازیاری پرۆژەیەكی نوێیان ڕایگەیاند بۆ دامەزراندنی كارگەیەكی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *