thumbs_b_c_52d90b577d7d0cff8b7ba653b068a421

دوای كوشتنی خاشقچی، سعودیە 18 بەرپرسی دەستگیركرد

دوای 18 ڕۆژ لە نكۆڵی كردن لە كەیسی ڕۆژنامەنوس جەمال خاشقچی لە نێو كونسوڵخانەی سعودیە لە ئەستەمبوڵ، دواجار ئاژانسی فەرمی هەواڵی سعودیە دانی نا بەوەی خاشقچی لە نێو كونسوڵخانەكە بەهۆی دمەقاڵەوە كوژراوە، هەروەك ئاشكرای كردووە لە چوارچێوەی لێكۆڵینەوەكاندا 18 بەرپرس دەستگیركراون .

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی سعودیە (واس )، بە گویرەی فەرمانێكی شاهانە ئەحمەد عوسەیری و جێگری سەرۆكی هەواڵگری و سعود قەحتانی ڕاویژكاری شاهانە بەهۆی تێوە گلانیان لە ڕوداوی كوژرانی خاشقچی لە پۆستەكانیان دورخراونەتەوە و دەستگیركراون.
هەروەك ئاماژە بەوەش كراوە سێ ئەفسەری باڵاش لە دەزگای هەواڵگری گشتی دەستگیراكراون.
بەیاننامەكەی حكومەتی سعودی چەندین پرسیاری جدی لەسەر ئەو وڵاتە دروستكردووە و تاوەكو ئێستا وەڵامی شوێنی تەرمی خاشقچی نەدراوتەوە.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *