12705504_1085420278146661_6793775274451966648_n

سعوديە بەڵايە بۆ ئوممەتى ئيسلام

كاميل مەحمود

ئەو تاوانانەى سعوديە بەرامبەر موسوڵمانانى جيهانى ئيسلامى دەيكات لەكوشتن و زيندانيكردنى زانايانى ئيسلام و خەڵكە ناڕازى و رەخنەگرەكەى و پيلانگێرى دژى بزووتنەوە ئيسلامييە كاراكانى ناو جيهانى ئيسلامى بەتايبەتى دواى بەهارى عەرەبى هەموو ئەوانە بە پاساوى چەواشەكارانەى ڕێگرى سعوديە لەمەدى شيعەو ئێران و پارێزگارى لە ئەهلى سوننە ئەنجام دەدرێن، ئەمە لەكاتێكدايە كە ئەوەى سوننەى بەقوڕدا بردووە ئالى سعودو ميرو شازادەكانى سعوديەيە كە بوونەتە بەڵا بەسەر ئوممەتى ئيسلامەوەو پۆليسێكى دڵسۆزى زايۆنى و ئەمريكان لەناوچەكەدا، سەرانى ئەهلى(سوننە)ى لوبنان ئينتيماى تەواويان بۆ بنەماڵەى سعود هەيە بەڵام نەمانبينى پشتيوانێكى راستەقينەى ئەوانبن و ئەو لاوازييەيان پێ تێپەڕێنن كە چەندين ساڵە لەگەڵيدا دەژين، لەكاتێكدا ئێران بەسەر دوو دەوڵەتدا دێت و لەلوبناندا حيزبوڵا دەكاتە دەوڵەتێكى بەهێز لەناو دەوڵەتى لوبنانداو دەيكەنە ژمارەيەكى بەهێز لەناو هاوكێشەكانى ناوچەكەشدا، بەڵام شاو شازادەكانى سعوديە رەفيق حەريرى سەرۆك وەزيرانى لوبنان و لەبەرەى سوننە دەستبەسەر دەكەن كەميوانە لەلايان و فشارێكى ئيعلامى و هەراى هەندێ ناوەندى لوبنانى و ناوچەكە نەبوايە وەك جەمال قاشخچى پارچەپارچەيان دەكرد.
ئێران تا ئێستاش هاوكارو پشتيوانى بزووتنەوەى حەماس و جيهادو رێكخراوە فەلەستينييەكانەو سعوديەكان تەنها خەريكى پيلانگێڕى و نەخشەى لەباربردنى هەموو هەناسەيەكى مقاوەمەو بەرەنگارين لەناخى تاك بەتاكى فەلەستينييەكانداو هەزار كەناڵى پەيوەندييان لەگەڵ ئيسرائيلييەكاندا هەيە.
دوا تاوانى سعوديە كوشتنى دڕندانەو بەربەريانەى خاشقچى بوو بەو جۆرەى دنياى هەژاندو رووى راستەقينەى شازادە موراهيقەكەى ئاشكرا كرد كە لەپشتى دەمامكى چاكسازييەوە ڕووى خۆى حەشار درابوو.
باسى سوونەى عێراقيش با بووەستێت چۆن دواى سەدام لەنيوەى ڕێدا فرۆشران و شاو شازادەكانى سعوديە سفرى كردنەوە..
كاميل مەحمود

بابەتی دواتر

441

وەزیری وزەی تورکیا: بەردەوام دەبين لە کڕینی گازی سروشتی لە تاران

 ئێن تی ڤی، دۆنمێز رایگەیاند: “پاڵاوگەی نەوتی تورپاس(پاڵاوگەیەکی نەوتی تورکیا لە شاری ئیزمیر) لە ئێستادا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *