44932463_939079356481807_8587202700741967872_n

رابەری گشتی بۆ دیپلۆماتیک : ئەو سەرە گەورانە وایان کردوە قەت دەنگی خەڵکی بە راستی نەچیتە ناو سندوقەکانەوە

بەرێزمامۆستا عیرفان علی عبدالعزیز رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی ئەمرۆ شەممە رێکەوتی ٢٠١٨/١٠/٢٧لەنوسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری سلیمانی لە دیداریکی رۆژنامەوانی دا لەگەڵ ویب سایتی (دیپلۆماتیک مەگەزین) لەسەر بارودۆخی عیراق و کوردستان و چەند تەوەریکی دیکە ئاخاوتنی کرد.
رابەری گشتی لە سیاسەت کردندا ھەمیشە باجی ھەڵویست و مەبدەئی خۆمان داوە ، بۆیە ھەمیشە لەبەردەم ھەرەشەی دەستیکی دەرەکی بوین، لە ساڵی ٢٠٠٣ وە گۆشاری تەواوەتیمان لەسەر دانراوە، ئیمە دەزانین ئەو ھەژمونە کە دەستی بەسەر ئەم وڵاتەدا گرتوە ناھیڵیت دەنگی ئیسلامیەکان وەک خۆی بگات، بۆیە لەبەر بەرژەوەندی خۆیان ھەمو ھەوڵیکیان بۆ لاواز کردنی ئیمە داوە، شەریکی دەرونی و ساردی گەورەیان بەرپا کردوە لەگەڵماندا ئەگەر کەسیکی ئەمازۆن بھێنن دەزانێت تەزویرکراوە. ئەوان خەڵکیان ناچار کردوە نەچێت دەنگ بدات ھیچ متمانەیەکیان نەھێشتۆتەوە، چونکە دەزانن دەنگەکانیان قوت دەدریت لە لایەن ئەو ھەژمونەوە، ئەو سەرە گەورانە وایان کردوە قەت دەنگی خەڵکی بە راستی نەچیتە ناو سندوقەکانەوە.

جەنابی ڕابەر وەڵامی سەرجەم پرسیارەکانی سایتی ناوبراوی دایەوەو ده توانن بە درێژی دیدارەكه بخوێننەوە.

ش.ك

 

بابەتی دواتر

WASHINGTON, DC - JANUARY 30:  The last rays of sunlight fall on the dome of the U.S. Capitol January 30, 2018 in Washington, DC. President Donald Trump will deliver his first State of the Union address to a joint meeting of Congress tonight.  (Photo by Chip Somodevilla/Getty Images)

بەوێنە..بۆش لە بری موچە، چ پاداشتێک بە پاسەوانەکانی دەدات

سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا وه‌ك ده‌ستخۆشی له‌پاسه‌وانه‌كانی، له‌بری موچه‌، پیتزای پێشكه‌شكردن و سوپاسیكردن كه‌ به‌بێ موچه‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *