3d4fe0174fb8452c4043ad210b9727ae_L

هۆرەكان و شوێنەوارە مێژویەكان لە كارەساتی لافاو ڕزگاریان بوو

ماوەی چەند مانگێكە مەترسیەكی گەورە لەسەر هەریەكە لە ڕوباری دیجلە و شارستانیەتی سۆمەریەكان دروست بووە كە تەمەنی هەزاارن ساڵ دەبێت و هەڕەشی لەناو چوونی لەسەر بوو، بەهۆی باران بارینی چەند ڕۆژی ڕابردووی كوردستان و باشوری عێراق مەترسیەكان ڕەوینەوە.
بەهۆی باران بارینی چەند ڕۆژی ڕابردوولە هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی باشور، هۆڕەكان ڕوباری دیجلە كە مەترسی وشكبوونی لەسەر بوو، بوژانەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینی ،ئاستی ئاوی ڕوباری دیجلە و هۆڕەكانیش بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە بەتایبە بڕی باران بارین لە پارێزگای میسان چاوەڕوان نەكراو بووە.
لە چەند مانگی ڕابردوودا بەهۆی گرتنەوەی بەشێكی زۆری ئاوەكانی عێراق لە لایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، ئاستی ئاوی ڕوباری دیجلە بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە دابەزین كردبوو، هۆی حەوێز كە یەكێكە لە شوێنەوارە تۆماركراوەكان لایەن ڕێكخراوی یونسێف ەوە، هەڕەشەی لەناوچوونی لەسەر بوو.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *