2016_8_12_12_21_9_148

وەزیری دادی توركیا بۆ سعودیە لاشەكە ى خاشقجى لەكوێیە

جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، دەبێت بەزووترین كات شوێنی لاشەی ڕۆژنامەنووسی سعودی (جەمال خاشقچی) بدۆزرێتەوەو بدرێتەوە بە خێزانەكەی.

هاوكات وەزیری دادی توركیا (عەبدولحەمید گول) رایگەیاند، ئەنقەرە دەیەوێت لە بەرپرسانی سعودیەوە شوێنی لاشەی (جەمال خاشقچی) بزانێت كە مانگی ڕابردوو لەناو كونسوڵخانەی سعودیەدا لە ئیستەنبوڵ كوژرا.

وتیشی، وڵاتەكەی پێشبینی ئەوە دەكات سعودیە هاوكار بێت لە لێكۆڵینەوەكان و دەبێت هیچ شت شاردنەوەیەك نەبێت.. وتیشی : دەگەڕێین بەدوای وەڵامی ئەم پرسیارەدا، لاشەكە لەكوێیە ؟

هەروەها وتیشی ، ناكرێت لەم بابەتەدا شت بشاردرێتەوەو پێشبینی هاوكاری تەواو دەكەین لەلایەن بەرپرسانی سعودیەوە لەو لێكۆڵینەوانەدا كە ئێستا بە وردی ئەنجامیان دەدەین و به رده وام ده بين.

ش.ك

 

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *