vaccin

مه ترسيه كانى وه رزى ئەنفلوانزا له ئەمریكا

وەرزی توشبوون بە نەخۆشی ئەنفلوانزا ساڵی (2017)  زۆر خراپ بوو، نزیكەی هەشتا هەزار كەس بەهۆی ئەنفلوانزا لە ئەمریكا گیانیان لەدەستدا كه لە ناویاندا (180) يان منداڵنبوون ئەم ساڵیش هەر لە ئێستاوە بەهۆی ڤایرۆسێكی ئەنفلوانزا منداڵێك لە فلۆریدا گیانی لەدەستداوە ئه مه ش سه ره تاى زه نكى مه ترسي نه خوشيه كه يه و بزيشكان به شوين جاره سه ره وه ن.

نەخۆشخانەیەكی فلۆریدا بیروڕای دایك و باوكانی ئەمریكای وەرگرتووە لەسەر ئەوەی بۆچی هەندێكیان منداڵەكانیان ساڵانە دژ بە ڤایرۆسەكانی ئەنفلوانزا ناكوتن لە كاتێكدا دەشزانن كە ڕەنگە ژیانیان بخاتە مەترسییەوە.

لە ڕاستیدا هەندێك لە دایك و باوكان بە تەواوەتی لە سوودەكانی دەرزی كوتانی دژ بەو ڤایرۆسانە تێنەگەیشتوون، سێ بەشی ئەو دایك و باوكانەی كە بەشدارییان لە ڕاپرسییەكەدا كردووە پێیان وا نییە ئەو ڤاكسینە بیانپارێزێت، لە نیوەیان زیاتر گوتویانە منداڵەكانیان لەپاش كوتانەكە نەخۆش دەكەون، ئەمەش زانیارییەكی ڕاست نییە.

ناوەندی تەندروستی ئۆرلاندۆ دەڵێت، ئەو بەشە ڤایرۆسانەی كە لە دەرزییەكەدا بەكار دەهێنرێت بە تەواوەتی مردوون جا بەهیچ شێوەیەك بەهۆی دەرزییەكەوە كەس توشی ئەنفلوانزا نابێت.

لەو ڕاپرسییەدا نزیكەی لە (20%) ی دایك و باوكان پێیان وایە كوتانی دژ بە ڤایرۆسەكانی ئەنفلوانزا ڕەنگە منداڵان دووچاری نەخۆشی ئۆتیزم بكات، بەڵام دكتۆر مۆرجانی ئەمەشی ڕەت كردۆتەوەو دەڵێت هیچ بنەمایەكی نییە.

شارەزایان دەڵێن، باشتروایە بەر لە دەستپێكردنی وەرزی پایز كە لەو كاتەدا بە زۆرترین شێوە ڤایرۆسەكانی ئەفلوانزا بڵاو دەبنەوە، خەڵكی دەرزی دژی ڤایرۆسەكان لە خۆیان و منداڵەكانیان بدەن بو خو باراستن.

ش.ك

بابەتی دواتر

MSHK-U-PSHILE

به‌ڤیدیۆ.. مشكێك تۆڵه‌ى سه‌رجه‌م خزمه‌كانی له‌ پشیله‌یه‌ك ده‌كاته‌وه‌‌

دانیشتوويێكی ناوچه‌ی Esch-sur-Alzette ـی لۆكسمبۆرگ گرته‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێشی ململانێی نێوان مشك و پشیله‌یه‌كی تۆماركردووه‌، كاتێك پیشله‌كه‌ هێرش ده‌كاته‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *