20181139389517

دەمانەوێت ئێران بەتەواویی دوور بخەینەوە

لەپرێس كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا (مایك پۆمپیۆ)وەزیری دەرەوەی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند:پێویستە ئێران هەر (12 )مەرجەکەمان جێبەجێ بکات، هەر کەسێک هەوڵی هاوکاری ئێران بکات بەتوندترین شێوە سزای دەدەین،دەبێت ئێران واز لە پڕۆگرامە ئەتۆمییەكەی بێنێت و لەناوچەكە دووربێت گەر دەیانەواێت سزاكەیان لەسەر نەمێنێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، سعودیە هاوكارێكی سەرەكی ئێمەیە و دۆخی ریاز زۆر جیاوازە لەگەڵ تاران، بۆیە ئێمە ئێران بەهەڕەشەی گەورە دەزانین، لەسەر گوشارەكانمان بەردەوامدەبین تا ئێران مامەڵەی خۆی دەگۆڕێت و ژمارەیەك وڵاتیش نەوتی خۆیان كەمدەكەنەوە، بۆیە تاران كڕیارێكی زۆری خۆی لەدەستداوە.

سه‌باره‌ت به‌و وڵاتانه‌ی به‌خشراون ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند :ئەو وڵاتانەی بەخشراون، ئاماژەیان بەوە كردووە، كە وردە وردە مامەڵەی خۆیان لەگەڵ ئێران كەمدەكەنەوە، كە توركیا و ئیتاڵیا و كۆریای باشوور و ئەڵمانیا و فڕەنسا و چەند وڵاتێكی دیكەن”.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا راشیگەیاند: لەساڵی 2015ەوە ئێران گوشارەكانی زیاد كردووە بۆ سەر ناوچەكە بەتایبەت عێراق و لەسەر كوردستانیش گوشارەكانی بەردەوامبووە، بۆیە دەمانەوێت ئێران بەتەواویی لەوێ دوور بخەینەوە.
ش.ك

بابەتی دواتر

51114388_343141046292647_2742393913359728640_n

‌وه‌زاره‌تی‌ داد: 323 تاوانبار سودمه‌ندبوون له‌ لێبوردنی‌ گشتی‌

وەزارەتی داد رایگەیاند، بە پێی یاسای ژمارە چواری ساڵی ٢٠١٧، دوو هەزار و ٣٢٣ تاوانبار …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *