وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافو كاروباری ئاینی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت لەهەرێمی كوردستان یادی كۆچی دوایی پێغەمبەری ئیسلام، ناكرێتە پشووی فەرمی و تەنها یادی لەدایكبونی دەكرێتە پشوو.
نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلێدوانیكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە”لەگەڵ ئەوەی رۆژی چوار شەممە كە هاوكاتە لەگەڵ رۆژی 29ی مانگی سەفەر و هاوكاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی كۆچی دوایی پێغەمبەرمان محەمەد( د.خ)، لەهەرێمی كوردستان ناكرێتە پشوو”.
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەش كردوە “بەپێی خشتەی پشووە رەسمییەكان كە لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە دەركراوە، ئەو رۆژە نەكراوەتە پشووی رەسمی و دەوام ئاساییە”.
ش.ك