9.1519908550853922339

ئاسایشی راپەرین: چوار كیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر ده‌ستی به‌سه‌ر دا گیراوه

له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی  ئاسایشی راپەرین هاتووه‌، هێزەكانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ لەسەر سنور دەست دەگرن بەسەر بڕی (٤٫٤۰۰) چوار كیلۆ و چوار سەد گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری تلیاك، كە لە هەوڵی ئەوەدا بوون داخڵ بە سنوری هەرێم بكرێت، هاوكات بڕی پێنج دەبەی (۳۰) لیتری و پێنج دەبەی (۱۰)لیتری ترشی ئەسید دەست بەسەردا دەگرێت كە دەویسترا داخڵی سنوری وڵاتی ئێران بكرێت.

له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌یدا ئاسایشی راپه‌رین ئاماژه‌شی به‌وه‌ داوه‌ ، بەفەرمانی دادوەر لێكۆڵینەوە ده‌ستی پێكردوه‌ به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیر كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌وڵیان داوه‌ ئه‌م مادانه‌ ئاودیوی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن .

ش.ك

بابەتی دواتر

NB-147209-635787888062177972

ده‌ستگیر كردنی گروپێكی كونكردنى بۆریی نەوت راگه‌یه ندرا

ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌ستگیر كردنی گروپێكی به‌قاچاخبردنی نه‌وتی راگه‌یاند، جارێكی تر و لە قەزایه‌كی پارێزگای دهۆك …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *