دخان يتصاعد من المدينة القديمة خلال معركة ضد متشددي تنظيم الدولة الإسلامية في الموصل يوم 27 مارس آذار 2017. تصوير: يوسف بودلال - رويترز
دخان يتصاعد من المدينة القديمة خلال معركة ضد متشددي تنظيم الدولة الإسلامية في الموصل يوم 27 مارس آذار 2017. تصوير: يوسف بودلال - رويترز

به‌غدا؛ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك 17كوژراو و 60 برینداری‌ لێكه‌وته‌وه‌

ته‌قینه‌وه‌ی‌ ئۆتۆمبێلێكی‌ بارهه‌ڵگر له‌به‌غدا-ی‌ پایته‌ختی‌ عیراق كوژرانی‌ 17 كه‌س و برینداربوونی‌ 60ی‌ تری‌ لێكه‌وته‌وه‌.

ئاژانسی‌ رۆیته‌رز له‌زاری‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌پۆلیسی‌ عیراق ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌، ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ڕوویداوه‌ كاتێك كه‌سێكی‌ خۆكوژ به‌ ئۆتۆمبێله‌ بۆمبڕێژكراوه‌كه‌ی‌ بازگه‌یه‌كی‌ ئه‌منی‌ له‌ ده‌روازه‌ی‌ خۆرئاوای‌ شاری‌ به‌غدا كردووه‌ته‌ ئامانج.

تائێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسێتی‌ خۆی‌ له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ رانه‌گه‌یاندووه‌،به‌ڵام له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا رێكخراوی‌ داعش چه‌ندین په‌لاماری‌ هاوشێوه‌ی‌ له‌ناوچه‌ جیاجیاكانی‌ عیراق ئه‌نجامداوه‌.

ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ به‌غدا له‌كاتێكدایه‌ هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی‌ عیراق و پۆلیسی‌ فیدراڵی‌ زیاتر نزیكبوونه‌ته‌وه‌ له‌مزگه‌وتی‌ نوری‌ له‌ خۆرئاوای‌ موسڵ كه‌ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی‌ پێش نزیكه‌ی‌ سێ ساڵ خه‌لافه‌ته‌كه‌ی‌ تێدا راگه‌یاند.

له‌ ئێستادا شه‌ڕ له‌گه‌ڕ‌ه‌كی‌ كۆنی‌ شاره‌كه‌ كه‌ به‌ته‌نیشت مزگه‌وته‌كه‌یه‌وه‌ چڕ بووه‌ته‌وه‌و هێزه‌ عیراقییه‌كان له‌هه‌وڵی‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌یدان، به‌وته‌ی‌ به‌رپرسێك له‌ یه‌كه‌ی‌ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی‌ خێرا، چه‌ند گروپێكی‌ هێزه‌كانیان له‌ رۆژی‌ سێ شه‌ممه‌وه‌ چونه‌ته‌ ناو گه‌ڕه‌كی‌ موسڵی‌ كۆنه‌وه‌.

فه‌رمانده‌ی‌ پۆلیسی‌ فیدراڵی‌ عێراق دوێنێ ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی‌ 39ڕۆژی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وی‌ ڕۆژئاوای‌ موسڵ هێزه‌كانیان ڕووبه‌ری‌ زیاتر له‌ 330كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌و 62 گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌یان كۆنتڕۆڵكردووه‌.

رۆژی 19ی شوباتی ئه‌مساڵ قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ ده‌ستیپێكرد، له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردووشدا هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی و یه‌كه‌كانی بژارده‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ره‌وپێشچوونی به‌رچاویان له‌خۆرئاوای موسڵ به‌ده‌ستهێناوه‌.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1498495526600

جەژنە پیرۆزەی ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی لە شاری ھەولێر

باسک نێت-ھەولێر بەڕێز جەنابی ڕابەری گشتی شێخ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *