ImageThumb

فازل میرانی: سەرۆك وەزیرانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانییە

فازل میرانی لە چاوپێکەوتنێکیدا ئاماژەی بەوەکرد: “کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانییە.

وتیشی :”پارتی به‌گوێره‌ی‌ ژماره‌ی‌ كورسییه‌كان مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ ناكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مامه‌ڵه‌ی‌ 50 به‌ 50 بۆدابه‌شكردنی‌ پۆسته‌كان په‌یڕه‌و ناكرێت و ده‌بێت یه‌كێتیش ئه‌و داوایه‌ی نه‌بێ”.

فازڵ میرانی لەبارەی بەشداری بزوتنەوەی گۆڕان لەحكومەتی نوێی هەرێمدا میرانی وتی: “ئەگەر خۆیان حەزیان لێ‌ بێت نابینە بەربەست‌و بوونی ئەوانیش لەحكومەت بە شتێكی باش دەزانین”.

هەروەها جەختی لەوەش كردەوە “گفتوگۆكانمان لەگەڵ یەكێتی دەست پێ‌ نەكردووە بەڵام لەگەڵ گۆڕان قسەمان كردووە بە تەلەفۆن”.

سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژەی بەوەش كردوه: “چاوەڕوانی گەڕانەوەی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەین كە بەم زووانە دەگەڕێتەوە و كۆدەبینەوە‌و كاندیدەكەمان دەستنیشان دەكەین.

ش.ك

بابەتی دواتر

draw2412015bb

نرخی دراوەكان

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەیە.. 100دۆلار 120 هەزار دینار. 100 یۆرۆ 137 هەزار …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *