elhan-omar-congres

یەکەم ژنی موسوڵمان لە مێژووی ئەمەریکادا وەک ئەندامی کۆنگرێس و جێگەی کیس ئێلیسن دەگرێتەوە

بەگوێره‌ی  ھەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، (ئیلھان عومەر )تەمەن (٣٦ )ساڵ بە رەچەڵەک سۆماڵییەوە لە تەمەنی دوانزە ساڵییدا وەک پەنابەر ھاتۆتە ئەمەریکا و دوای چوونە سیاسەتەوە، بۆ ماوەی چەند ساڵێک دەبێتە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ویلایەتەکەی خۆی، بەم ھەڵبژاردنەی دەبێتە یەکەم ژنی موسوڵمان لە مێژووی ئەمەریکادا وەک ئەندامی کۆنگرێس و جێگەی کیس ئێلیسن دەگرێتەوە کە یەکەم پیاوی موسوڵمان بوو لە ساڵی (٢٠٠٦)دا ببێتە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران.

ئیلھان عومەر  یەکەم ژنی موسوڵمان کە بە سەرپۆشەوە بچێتە کۆنگرێسی ئەمەریکا.

ھاوکات (رەشیدە تالیبی )تەمەن (٤٢) ساڵ لە شاری دیترۆیت لە دایک و باوکێکی فەلەستینی لەدایکبووە و لە ساڵی (٢)٠٠٨دا بۆتە یەکەم ژنی موسوڵمانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ویلایەتەکەی خۆی.

ھەڵبژاردنی دوو کاندیدەکەی دیموکراتەکان ھاوکاتە بە بردنەوەی زۆرینەی کورسییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران و کۆنترۆڵگرتنەوە دەستی ئەم خانەیە بۆیەکەمجار لە ماوەی ھەشت ساڵدا.

ش.ك

بابەتی دواتر

92172017_kash4

كەشناسی كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێم راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەكانی كەش و هەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێم …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *