193032017_korya3032017

بڕیاری دەستگیركردن بۆ سەرۆكی پێشووی كۆریای باشور دەركرا

دادگایەكی كۆریای باكور بڕیاری دەستگیركردنی بۆ سەرۆكی پێشووی ئەو وڵاتە پەسەندكردووە، كە تۆمەتی گەندەڵی درابووە پاڵ.

دادگا كۆریەكە رایگەیاند، لێكۆڵەرەوان دەتوانن دەستبەجێ پارك گیون هی دەستگیربكەن و بۆ ماوەی 20 رۆژ بیهێڵنەوە، پێش ئەوەی بەشێوەی فەرمی سزا بدرێت. ئەوەش بەپێی ئاژانسی ئەسۆشیەتید پرێس.

پێشتر دادگای دەستووری ئەو وڵاتە بەفەرمی بڕیاری لەكارخستنی سەرۆكەكەی دا دوا سێ مانگ لەوەی لەلایەن پەرلەمانەوە لەكارخرابوو.

وای ماوەیەكی زۆر لەخۆپیشاندانی ناڕەزایی بەرفراوان دژ بە پارك گیون هی‌ سەرۆكی كۆریای باشور، دواجار پەرلەمانی ئەو وڵاتە لەمانگی كانوونی یەكەمی ساڵی رابردوو بەدەنگی 236ی بەڵێ و 56ی دژ لەگەڵ نۆ دەنگی سوتاودا بڕیاری دا سەرۆك لەكاربخات‌و سەرجەم دەسەڵاتەكانی هەڵپەسێرێت.

یەكێك لەهاوڕێ زۆر نزیكەكانی سەرۆكی كۆریای باشور لایەن دادگای كۆریاوە تۆمەتبار كراوە كە بڕێكی زۆر پارەی لە كۆمپانیایەكی كۆری وەرگرتووە ئەمەش بووتە هۆی ناڕەزایەتی زۆری خەڵكی كۆریا.

خۆپیشاندەرانی كۆریی پێیان وایە ئەو بازرگانە بە هۆی هاوڕێیەتی سەرۆك كۆمارەوە توانیویەتی پارەكە وەربگرێت بۆیە دەبێت سەرۆك كۆماری كۆریای باكوور بە زوترین كات دەستلەكار بكێشێتەوە.

بابەتی دواتر

566aaff0e522d

حكومه ت فێڵ له مووچە خۆران ده كات

بڕیاربوو رۆژی چوارشەممەی هەفتەی رابردوو، مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەش بكرێت، بەڵام بەشێكی زۆری فەرمانگەكانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *