download

لەسەر دامەزراندن لە وەزارەتی تەندروستی ڕونكردنەوەى دا

د.ڕێكەوت حەمەڕەشید وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمرۆ پێنج شەممە لەمیانەی بەڕێوەچونی سیمینارێك دەربارەی نەخۆشییەكانی ناڕێكی زگماكی لەسلێمانی، ڕایگەیاند: دوای دەركردنی چەند بڕیارێك لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە سەبارەت بەدەرمان، هەوڵەكانمان چڕكردۆتەوەو لەئێستاشدا لە قۆناغی كۆتایی دروستكردنی دامەزراوەی نیشتیمانی دەرمانداین.
سەبارەت بە پرۆسەی دامەزراندن لە وەزارەتی تەندروستیدا، د.ڕێكەوت ووتی: بەگوێرەی‌ پێویستی و میلاكی بەردەستمان خوازیاران دادەمەزرێنین و بەردەوامیش لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیراندا لەهەوڵداین و بەدابینكردنی میلاكیش بۆمان كەسانی دیكە دادەمەزرێنین.
هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد: لە ئێستادا بەرنامەی لەجیاتی دانانمان بەردەوامەو هەركەسێكیش وازبهێنێت كەسی دیكە لەشوێنەكەی‌ دادەنێین.

ش.ك

بابەتی دواتر

NB-147209-635787888062177972

ده‌ستگیر كردنی گروپێكی كونكردنى بۆریی نەوت راگه‌یه ندرا

ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌ستگیر كردنی گروپێكی به‌قاچاخبردنی نه‌وتی راگه‌یاند، جارێكی تر و لە قەزایه‌كی پارێزگای دهۆك …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *