thumbs_b_c_53506ab4be236922d2df9a4fbb0ada06

بریكاری سه‌رۆكی ئاك پارتی: ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ و په‌یه‌ده‌ ده‌یكات دوو رووییه‌

نومان كورتوڵموش بریكاری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری ئه‌مریكا له‌باره‌ی سێ به‌رپرسى باڵاى په‌كه‌كه‌وه‌ رایگه‌یاند، ناساندنی په‌كه‌كه‌ وه‌ك رێكخراوێکی “تیرۆریستی”و ناساندنی په‌یه‌ده‌ وه‌ك رێكخراوێكی شه‌رعی دووڕووییه‌، شتێك نییه‌ بتواندرێت لێی تێبگه‌یت.

كورتوڵموش بۆ میدیاى فه‌رمى وڵاته‌كه‌ى ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، به‌ ئه‌رێنیی له‌ بڕیاری ئه‌مریكا ده‌ڕوانن بۆ پێدانی خەڵات بەو کەسەی زانیاری لەسه‌ر به‌رپرسانى پەکەکە دەده‌ن، به‌ڵام به‌وته‌ى ئه‌و، “ئه‌وه‌ جووڵه‌یه‌كی دواكه‌وتووه‌”.

هه‌روه‌ها وتى”نه‌ ناساندنی په‌یه‌ده‌/یه‌په‌گه‌ وه‌ك رێكخراوێکی تیرۆریستیی له‌گه‌ڵ بڕیاری دانانی خه‌ڵاته‌كه‌ یه‌كناگرنه‌وه‌، له‌ كاتێكدا ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌زانن له‌نێوان په‌كه‌كه‌ و په‌یه‌ده‌/یه‌په‌گه‌ جیاوازییه‌ك نییه‌”.

بریكاری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ ئه‌و دوو رێكخراوه‌ كه‌ هیچ جیاوازییه‌كیان نییه‌ پێویسته‌ ئه‌مریكا به‌ هه‌مان شێوه‌ لێیان بڕوانێت،”به‌ڵام نه‌ناسینی په‌یه‌ده‌/یه‌په‌گه‌ وه‌ك رێكخراوێکی تیرۆریستیی هه‌ڵویستی پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی تیرۆر به‌ بیردا ده‌هێنێت كه‌ باكووری سووریا و به‌شێكی عێراق له‌خۆده‌گرێت”.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *