komsun

كۆمسیۆن له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كارمه‌نده‌كانی روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم رایگەیاند، ئەو فەرمانبەرانەی بۆ ماوەی چوار مانگ بۆ هەڵبژاردنەکانی کوردستان دامەزرابوون گرێبەستەکانیان کۆتایی پێهاتووە و بۆیان نوێ ناکرێتەوە.

شیروان زرار، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم بە خەندان-ی راگەیاند، بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی هەرێم کۆمسیۆن زیاتر لە هەزار کارمەندی بەشێوەی گرێبەست دامەزراند بۆماوەی چوار مانگ، بەڵام گرێبەستەکەیان کۆتایی پێهاتووە و بۆیان نوێ ناکرێتەوە، چونکە کارەکەیان کۆتایی هاتووە.

سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەست بۆ ئەو کارمەندانە دەشڵێت، ئەو کارمەندانە پاداشتی خۆیان وەرگرتووە، هەرکاتێکیش کۆمسیۆن پێویستی پێیان بوو دووبارە گرێبەستیان بۆ نوێ دەکاتەوە.

رۆژی ٣٠ی ئەیلول هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، کۆمسیۆن بۆ ماوەی چوار مانگ ژمارەیەک کارمەندی دامەزراند بۆ راپەڕاندنی ئیشوکارەکانی هەڵبژاردنەکە.

بابەتی دواتر

NB-147209-635787888062177972

ده‌ستگیر كردنی گروپێكی كونكردنى بۆریی نەوت راگه‌یه ندرا

ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌ستگیر كردنی گروپێكی به‌قاچاخبردنی نه‌وتی راگه‌یاند، جارێكی تر و لە قەزایه‌كی پارێزگای دهۆك …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *