a118be60033a8dbe488e4c929c2d8db7_XL

یەكەم لێدوانی سەرۆكی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان

سەرۆكی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان رایگەیاند، كوشتنی رۆژنامەنووس (جەمال خاشقچی) مەسەلەیەكی ئیسلامی و مرۆیی و جیهانییە.

(ئەحمەد رەیسونی) سەرۆكی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان لەشاری ئیستەنبۆڵ بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵ وتی، كوژرانی (جەمال خاشقچی) رۆژنامەنووسی سعودی جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵ كردووە، بەشێوەیەك بۆتە كێشەیەكی جیهانی.

رەیسونی وتیشی، وڵاتان و ڕێكخراوەكان و توركیاش بە ووردی لەدوای سەرەداوەكانی كوشتنی ئەو رۆژنامەنووسەوەن.

جێگەی باس كردنە لەدوای كوژرانی (جەمال خاشقچی) رۆژنامەنووسی سعودی لەشاری ئیستەنبۆڵ، ئەوە یەكەم لێدوانی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمانە لەم بارەیەوە.

بابەتی دواتر

NB-147209-635787888062177972

ده‌ستگیر كردنی گروپێكی كونكردنى بۆریی نەوت راگه‌یه ندرا

ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌ستگیر كردنی گروپێكی به‌قاچاخبردنی نه‌وتی راگه‌یاند، جارێكی تر و لە قەزایه‌كی پارێزگای دهۆك …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *