MSHK-U-PSHILE

به‌ڤیدیۆ.. مشكێك تۆڵه‌ى سه‌رجه‌م خزمه‌كانی له‌ پشیله‌یه‌ك ده‌كاته‌وه‌‌

دانیشتوويێكی ناوچه‌ی Esch-sur-Alzette ـی لۆكسمبۆرگ گرته‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێشی ململانێی نێوان مشك و پشیله‌یه‌كی تۆماركردووه‌، كاتێك پیشله‌كه‌ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر مشكه‌كه‌، به‌ڵام به‌ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی مشكه‌كه‌ له‌ پشیله‌ هێرشبه‌ره‌كه‌، باباڵانس و یاساكان پێچه‌وانه‌ ده‌بنه‌وه‌ و مشك پشیله‌ راوده‌نێت و، ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌ له‌ تۆڕی یوتیوب زۆرترین بینه‌ری ده‌بێت.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، به‌گوێره‌ی یاساكانی سرووشت، هه‌میشه‌ پشیله‌ مشك راوده‌نێت و له‌ زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانیشدا ده‌یكاته‌ ژه‌مه‌خۆراكێك بۆ تێركردنی سكی خۆی.

هه‌رچی ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌یه‌ كه‌ له‌ تۆڕی یوتیوب بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، پێچه‌وانه‌ی سروشتی راسته‌قینه‌ی ئاژه‌ڵان نیشان ده‌دات و رووداوێكی بێ وێنه‌ دخاته‌ روو، كه‌ پشیله‌كه‌ له‌ هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر مشكه‌كه‌ په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌ و خه‌ریكه‌ خۆی ده‌بێته‌ نێچیری مشكه‌كه‌ و هه‌رچه‌نده‌ راده‌كات، به‌ڵام به‌ئه‌سته‌م بۆی ده‌رده‌چێت.

كاتێك مشكه‌كه‌ به‌دوای پشیله‌كه‌ ده‌كه‌وێت، وا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و مشكه‌ ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ی هه‌موو ئه‌و مشكه‌ بێده‌سه‌ڵاتانه‌‌ له‌و پشیله‌یه‌ بكاته‌وه‌، كه‌ به‌ درێژایی مێژوو بوونه‌ته‌ قوربانی ده‌ستی پشیله‌كان.

 

بابەتی دواتر

121120181638600_bin-b

پێش خاشقچی، سعودیه‌ به‌نیاز بووه‌ قاسمی سوله‌یمانی بكوژێت

رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ به‌رپرسه‌ نزیكه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگریی سعودیه‌ی نزیك له‌ محه‌مه‌د بن سه‌لمان، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *