Aram-Qadir

ئارام قادر بووە سەرۆکی هاوپەیمانی

ئەمڕۆ لە شاری هەولێر هاوپەیمانی نیشتیمانی کە پێشتر ناوی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری بوو و لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ ناوەکەی گۆڕا، سەرۆکی نوێی هەڵبژارد.

ئارام قادر لە دوای هەڵبژاردنی وەک سەرۆک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “هاوپەیمانی لە بارودۆخێکی زۆر دژواردایە و دەمانەوێت قۆناغی رابردوو جێبهێڵین”.

دوای جیابوونەوەی بەرهەم ساڵح لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لەگەڵ چەند سیاسییەکی دیکەی کوردستاندا، هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری دامەزراند، بەڵام بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار، جارێکی دیکە بەرهەم ساڵح گەڕایەوە ناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و هاوپەیمانی بێ سەرۆک کرد.

هاوپەیمانی خاوەن دوو کورسییە لە پەرلەمانی عێراق، بەڵام لە پەرلەمانی کوردستان هیچ کورسییەکی بەدەست نەهێناوه.

شزك

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *