KARABA

وەزارەتى كارەبا لە ڕێگەى ئينتەرنێتەوە چاودێرى زيادەڕۆى كارەبا دەكات

وەزارەتی کارەبا پرۆژەیەکی گرنگ لەبارەی دابەشکردنی کارەبا ڕادەگەیەنێت و وتەبێژی ئەو وەزارەتەش ڕایدەگەیەنێت: بەشێوەیەکی ئەزمونی بۆ ژمارەیەک لەھاوبەشانی کارەبا دەخرێە بواری جێبەجێکردنەوە.

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا محەمەد هەورامى، ڕايگەیاند:”بە مەبەستی دروستکردنی پەیوەندی و بەستنەوەی سەرجەم ھاوبەشەکانی کارەبا لەڕێگەی پێوەری زیرەکەوە، داوای ڕادیۆ فریکوێنسی (RF)مان لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن کردووەو ئەوانیش ڕەزامەندیان دەربڕیوە”.

ڕاشيگەياند:”بەجێگیرکردنی ئەو پێوەرو فریکوێنسیە، پێویست ناکات تیمەکان بەمەبەستی نوسینی بڕی بەکارھێنانی کارەبا، سەردانی ھاوبەشەکان بکەن، بەڵکو کۆنتڕۆڵی کارەبا بەشێوەی ئۆنلاین لەڕێژەی بەکارھێنان ئاگادار دەبێت، ھاوڵاتیانیش بەھەمانشێوە ئەگەر بیانەوێت لەڕێگەی ئەو فریکوێنسەوە، ئامێرێکی بچوک بکڕن کە قەبارەکەی ھێندەی شاشەیەکی بچوکی مۆبایلە، بە بەردەوامی لەگۆڕانکاریەکانی کارەباو گرفتەکانی ئاگاداردەکرێنەوە”.

بەوتەی ھەورامی، بەجێبەجێکردنی تەواوی پرۆژەکە، ھاوڵاتیان لەڕێگەی حسابی بانکییەوەو بەشێوەی ئۆنلاین دەتوانن پارەی کارەبا بدەن و دەشڵێت:” ئامێرەکە ئامرازێکی پەیوەندییەو لەسەر ستونی کارەبا دادەنرێت لەڕێگەی تۆڕی ھەواییەوە، لەلایەن کۆنتڕۆڵی پارێزگاکانەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت”.

سەبارەت بەوادەی جێبەجێکردنەکەشی، وتەبێژەکەی وەزارەتی کارەبا ئاشکرایکرد: لەماوەی دوو مانگی داھاتوودا لەسەر ژمارەیەک ھاوبەشی کارەبا ئەو پرۆژەیە بەشێوەیەکی ئەزمونی دادەنرێت.

لەبارەی وردەکاری پرۆژەکەو شێوازی جێبەجێکردنەکەشی، ھەورامی ئاماژەی بەوەدا، لەداھاتوودا وردەکاری زیاتر بۆ ھاوڵاتیان بڵاودەکەنەوە، چونکە تا ئێستا ئیحالە نەکراوە بۆ ھیچ کۆمپانیایەک، بەڵام چاوەڕوانیشدەکرێت جێبەجێکردنی تەواوی پرۆژەکە ساڵێک بخایەنێت.

هاوكات وەزارەتى گواستنەوە و گەياندنى حكومەتى هەرێمى كوردستان ئەمڕۆ هەينى ٣١ـى ئازار، لە ڕاگەياندراوێكى دا ڕايگەياندووە، پێش نيوەڕۆى ئەمڕۆ مەولود باوە موراد وەزيرى گواستنەوە و گەياندن پێشوازى لە هۆگر شاڵى بريكارى وەزارەتى كارەبا كرد بۆ قسەكردن لەسەر پڕۆژەى پێوەرى زيرەك، كە تيايدا لە ڕێگەى ئينتەرنێتەوە دابينكردن و چارەسەركردنى زيادەڕۆييەكانى سەر كارەباى نيشتيمانى دەكرێت.

ئاماژەشى بەوەكردووە، وەزارەتى گواستنەوە و گەياندن بەبێ بەرامبەر فريكوێنسييەكى تايبەت بۆ پڕۆژەى پێوەرى زيرەكى كارەبا دابين دەكات، كە فريكوێنسييەكە هيچ تێچوويەكى لەسەر هاوڵاتيان نابێت.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *