FB_IMG_1490971011457

حەبی دژە کرم بەسەر خوێندکارانى هەڵەبجەدا دابەشكرا

حەبی دژەکرم بەسەر خوێندکارانی قۆناغی بنەڕەتی لە پارێزگاى هەڵەبجە دا دابەشكرا و بەرپرسی بەشی پتەوکردنی تەندروستی لەبەێوەبەرایەتی خۆپاراستنی ھەڵەبجەش دەڵێت لەپێناو پاراستنی خوێندکاراندا ھەڵمەتەکە ئەنجامدەدەن. 

بەرپرسی بەشی پتەوکردنی  تەندروستی لەبەێوەبەرایەتی خۆپاراستنی ھەڵەبجە لوقمان عەبدوڵا، ڕايگەیاند:”لەژێر ڕێنمایی وەزارەتی تەندروستی عیراق و کارگێڕی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ھەڵەبجە ئەم ھەڵمەتە بۆ ئەو خوێندکارانە ئەنجامدەدەین کە لەپۆلی یەک تاوەکو پۆلی نۆی بنەڕەتی دەخوێنن”.

ڕاشيگەياند:”لەزۆرێک پارێزگاکانی عێراق ئەم ھەڵمەتە ئەنجامدراوەو لەھەرێمی کوردستانیش پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە دیاریکراوە و ئێمەش دەرمانەکە لە سەرجەم قوتابخانەکان دابەشی دەکەین”.

سەبارەت بەچۆنیەتی حەبەکە، لوقمان عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوەشکرد حەبەکە ناوە زانستیەکەی(مبینیدازول)ەوە، پێشیدەوترێت(ڤێرمۆکس) کە دژە دروستکردنی جۆرە کرمەکانی شریتی و دەزوویە و بەشێوەی کرماندن دەبێت خوێندکاران بیخۆن، کە ھەرچەندە ھیچ مەترسییەکی ئەو نەخۆشیە لەئارادا نییە، بەڵکو تەنھا لەپێناو خۆپاراستنە.

بابەتی دواتر

1544461904whatsapp-image-2018-12-10-at-20.12.57

كۆتایی ئەمساڵ یەكێتی ئەوروپا پەیوەندییە داراییەكانی لەگەڵ ئێران جێبەجێ دەكات

به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ میکانیزمی تایبه‌ت به‌ به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌ داراییه‌کان له‌ گه‌ڵ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *