113132017_oilnrxxxxx

نه‌وت به‌ره‌و خراپترین ئاستی‌ وه‌رزی‌ هه‌نگاو ده‌نێت

نرخی‌ نه‌وتی‌ خاو ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ دابه‌زی‌ و شه‌پۆلی‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ كه‌ سێ رۆژی‌ خایاند كۆتایی هات و به‌ره‌و تۆماركردنی‌ خراپترین ئاستی‌ وه‌رزی‌ هه‌نگاو ده‌نێت له‌ساڵی‌ 2015 ه‌وه‌، له‌گه‌ڵ نیگه‌رانی‌ و ترسی وه‌به‌رهێنه‌ران له‌ له‌باربردنی‌ هه‌وڵه‌كانی‌ ئۆپیك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ به‌رهه‌م به‌هۆی‌ زیادبونی‌ ئاستی‌ كۆگاكردنی‌ ئه‌و وزه‌یه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا.

نرخی‌ نه‌وتی‌ خاوی‌ برنت كه‌ پێوه‌رێكی‌ جیهانییه‌ گه‌وره‌ترین دابه‌زینی‌ به‌خۆوه‌ بینی‌ له‌چاره‌كی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌مساڵدا، له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی‌ ئاستی‌ كۆگاكردنی‌ نه‌وت له‌ئه‌مه‌ریكاو چالاكی‌ هه‌ڵكه‌ندنی‌ سه‌كۆكانی‌ نه‌وت، كه‌ كاریگه‌ری‌ كه‌مبونه‌وه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنانیان له‌ناوچه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ جیهان خاوكردووه‌ته‌وه‌.

نرخی‌ نه‌وتی‌ برنت ئه‌مڕۆ 32 سه‌نت دابه‌زی‌ و هه‌ر به‌رمیلێكی‌ به‌ 52.64 دۆلار فرۆشرا، ئه‌وه‌ش له‌سه‌دا حه‌وت كه‌متره‌ له‌ چاره‌كی‌ كۆتایی چواره‌می‌ ساڵی‌ رابردوو، كه‌  گه‌وره‌ترین پاشه‌كشه‌ی‌ وه‌رزییه‌ له‌كۆتاییه‌كانی‌ 2015 ه‌وه‌.

هه‌روه‌ها نرخی‌ گرێبه‌سته‌ دواخراوه‌كانی‌ نه‌وتی‌ خاوی‌ ئه‌مه‌ریكا 20 سه‌نت به‌دابه‌زی‌ و هه‌ر به‌رمیلێكی‌ به‌ 50.15 دۆلار فرۆشراو به‌ره‌و خراپترین ئاستی‌ وه‌رزی‌ له‌كۆتایی 2015 ه‌وه‌ هه‌نگاو ده‌نێت.

نرخی‌ نه‌وت له‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌ڵكشانی‌ به‌خۆوه‌ بینی‌، به‌هۆی‌ پێشبینییه‌كان به‌وه‌ی‌ ئۆپیك و روسیا، رێكده‌كه‌ون له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتنی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنان له‌هه‌وڵێكدا بۆ پشتگیریی نرخه‌كه‌ی‌.

ئۆپیك و ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌به‌رهێنه‌ره‌ سه‌ربه‌خۆكان له‌ناویاندا روسیا له‌كۆتایی ساڵی‌ رابردوودا رێككه‌وتن له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنان به‌نزیكه‌ی‌ 1.8 ملیۆن به‌رمیلی‌ رۆژانه‌ له‌ماوه‌ی‌ نیوه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌مساڵدا به‌ئامانجی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ كه‌ڵه‌كه‌بوونی‌ نه‌وتی‌ خاو له‌ بازاڕه‌كانداو پشتگیریی نرخه‌كه‌ی‌.

بابەتی دواتر

20170422102126

پشوی سەری ساڵ لە زانكۆی سلێمانی ڕاگەیەندرا

یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابیان ڕایدەگەیەنێت: پشوی سەری ساڵی قوتابیانی زانكۆی سلێمانی دیاریكراوەو ماوەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *