405113Image1

لابردنى خاڵه‌ گومرگیه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا نزيكه

ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ی خاڵه‌ گومرگییه‌كان ده‌خرێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی هه‌رێم له‌باره‌ی لابردنی خاڵه‌ گومرگییه‌كانی كه‌ركوك له‌گه‌ڵ هه‌ولێرو سلێمانی رونكرده‌وه‌ و رایده‌گه‌ینێت””ئه‌و خاڵانه‌ به‌بڕیارێكی سیاسی دانراون و هه‌ردولا داوامانكردوه‌ به‌په‌له‌ لاببرێن”.

له وباره وه ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومركی هه‌رێم  ڕایگه‌یاند: دانانی‌ خاڵه‌ گومرگیه‌كان به‌بڕیارێكی‌ سیاسی‌ بوه‌، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانیشه‌وه‌ بڕیاره‌كه‌ دراوه‌، هه‌ردولاشمان هه‌ماهه‌نگ بوین كه‌ ئه‌و خاڵانه‌ به‌زه‌ره‌ر گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ كاری‌ بازرگانی‌ و له‌لایه‌كی‌ دیكه‌شه‌وه‌ بۆته‌ هۆی‌ بێزاركردنی‌ هاوڵاتیان، بۆیه‌ هه‌ردولا داوای‌ لابردنی‌ ئه‌و خاڵه‌ گومرگیانه‌مان كردوه‌، ئێستاش ئه‌و داواكاریه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عیراق به‌رزكراوه‌ته‌وه‌و لابردنی‌ له‌ئه‌ستۆی‌ ئه‌واندایه‌.

ناوبراو  ئه‌وه‌شی بۆتۆری هه‌واڵی سلێمانی ئاشكرا كردوه‌،خاڵێكی‌ جه‌وهه‌ری‌ ڕێكه‌وتنه‌كه‌ بریتیه‌ له‌ڕه‌تكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و خاڵه‌ گومرگیانه‌، چونكه‌ بۆته‌ هۆی‌ ڕێگریكردن له‌كاری‌ بازرگانی‌ له‌عیراق به‌گشتیی‌ و له‌هه‌مانكاتیشدا بۆته‌ شوێنێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌،له‌ ئێستادا كۆبونه‌وه‌كانی نێوان وه‌فدی هاوبه‌شی گومرگ به‌رده‌وامی هه‌یه‌، بۆ جێبه‌جێكردنی ته‌واوی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوانمان.

ش.ك

بابەتی دواتر

ـ زۆری و بەردەوامی باران بارینی هەفتەی رابردووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان، ئاوی سەرچاوە ئاوییەكانی بووژاندووەتەوە و بەڕێژەیەكی زۆر ئاوی ئەو سەرچاوانە زیادی كردووە. 
 ( ئاژانسی ئانادۆڵو - Feriq Fereç )

بەوێنە..سەرچاوەی زەڵم دوای باران بارین

سەرچاوەی زەڵم لە هاوینەهەواری ئەحمەدئاوا (ناوچەی هەورامان لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە) بە هۆی ئاوی ئەم …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *