153132017_sudiya3032017

سعودیە رەتیدەكاتەوە لەقەرزەكانی سەر عیراق خۆشببێت

وەزارەتی دەرەوەی سعودیە رەتیكردەوە نیازی هەبێت لە قەرزە كەڵەكەبووەكانی سەر عێراق خۆشببێت، ئەوەش  بەپێی دەزگا راگەیەندنەكانی سعودیە. 

هەفتەی رابردوو ئیبراهیم ئەلجەعفەری وەزیری دەرەوەی عیراق رایگەیاند، عادل ئەلجبیر وەزیری دەرەوەی سعودیە لەمیانەی كۆبوونەوەیەكی نێوانیاندا ئاشكرایكردووە سعودیە نیازی هەیە قەرزەكانی سەرعیراق هەڵبوەشێنێتەوە.

ئاژانسی هەواڵی سعودیە لەزاری سەرچاوەیەكی بەرپرس لە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەوە بڵاویكردەوە، ئەو هەواڵانەی باس لەلابردنی قەرزەكانی سەر عیراق دەكرێت راست نیە.

سەرچاوەكەی وەزارەتی دەرەوەی سعودیە ئاماژەی بەوەشكردووە، سعودیە بەپەرۆش و سورە لەسەر پەرەپێدانی باشترین پەیوەندی لەگەڵ عیراق، بەڵام قەرزە كەڵەكەبووەكانی سەر عیراق ناسڕێتەوە.

بەپێی رۆژنامەی ریازی سعودیە قەبارەی قەرزە كەڵەكەبوەكانی سعودیە لەسەر عیراق بە 30 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت.

بابەتی دواتر

223201698569179a7c9b1ded255b3db7ebe2c5d04a6_XL

100 هەزار دینار مووچەی پۆلیسی یەكەی پاسەوانی زیاد كرا

بریكاری وەزارەتی ناوخۆ دەڵیت: بۆ ئەم مانگە نزیكەی 100 هەزار دینار مووچەی پۆلیسی یەكەی پاسەوانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *