1882018853600_police-

‌پۆلیسی سلێمانی وه‌ڵامی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێری دایه‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی وه‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ده‌داته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ركات نووسراویان بۆ بكه‌ن بۆ ده‌ستگیركردنی هه‌ر تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیری ده‌كه‌ن.

پۆلیسی سلێمانی له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: “دوای تۆمەتباركردنی هێزە ئەمنیەكانی پۆلیسی سلێمانی بەداڵدەدانی تاوانباران لەلایەن بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێرەوە، وەك بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنین ئەگەر پۆلیسی هەولێر نوسراومان ئاراستە بكەن، هەر تۆمەتبارێكیان هەیە دەستگیری دەكەین‌ و رادەستیان دەكەین”.

راشیگه‌یاندووه‌: “هەروەها چەندین كەس هەن كە تاوان لە شوێنێك ئەنجامدەدەن‌ و روو لەشوێنێكی دیكە دەكەن، بەڵام ئەگەر پۆلیسی هەولێرو بەڕێز لیوا عەبدولخالق تەڵعەت بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر هەركەسێك داوادەكەن كە تۆمەتبارەو لە سلێمانیە، ئەوا با نوسراومان ئاڕاستە بكەن دەستگیریان دەكەین‌ و رادەستیان دەكەینەوە”.

ئه‌وه‌شی وه‌بیرهێناوه‌ته‌وه‌، “لە چەند ڕۆژی رابردودا چەند هاوڵاتیەكی بەڕەگەز عەرەب كە چەندین تاوانیان ئەنجامداوە لەشوێنی دیكە دەستگیرمان كردونەتەوە و رادەستی شوێنەكانی خۆیانمان كردوه‌تەوە، جگەلەوەش دوو هاوڵاتی بەڕەگەز عەرەب ئۆتۆمبێلی جۆری لاندكرۆزیان پێبووە كە تابلۆی ژمارە سلێمانی بوەو لەدیالە هێرشیانكردوه‌تەسەر هاوڵاتیانی شارەكە، ئێمە دوای ئەوەی زانیاریمان دەستكەوت، تاوانبارەكانمان دەستگیركردو رادەستمان كردونەتەوە”.

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌شڵێت: “ئێمە وەك بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هەمئاهەنگییەكی باشمان هەیە لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی پۆلیس لە هەرێمی كوردستان و خواروی عیراقیش، بۆیە هەر تۆمەتبارێك فەرمانی دەستگیركردنی هەبێت و بگاتە دەست پۆلیسی سلێمانی ئەوا دەستبەجێ‌ لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە بەدواچوونی تەواو دەكرێت و فەرمانی گرتنەكە جێبەجێدەكرێت و كەسی داواكراو رادەستی شوێنی داواكردنەكەی دەكرێتەوە”.

ئه‌مه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 15ی تشرینی دووه‌می 2018، له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی پارێزگای‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند، “له‌ ئێستادا هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان ئێمه‌و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ پارێزگای‌ سلێمانیدا نییه‌”.

وتیشی‌:”پێشتر چه‌ند كه‌سێك تاوانیان ئه‌نجامداوه‌ و هه‌ڵاتون بۆ شاری‌ سلێمانی‌ و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك به‌رپرس له‌سلێمانی‌ داڵده‌ دراون و راده‌ستی‌ ئێمه‌ ناكرێنه‌وه‌”.

ئه‌وه‌شی‌ ڕاگه‌یاند، “به‌نوسراوی ڕه‌سمی داوامان له‌پۆلیس و ئاسایشی سلێمانی‌ كردوه‌ ئه‌و تۆمه‌تبارو تاوانبارانه‌مان ئاراسته‌ بكه‌ن، به‌ڵام تائێستا وه‌ڵاممان نه‌دراوه‌ته‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێك تاوانی‌ له‌سلێمانی‌ ئه‌نجامدابێت و هاتبێته‌ هه‌ولێر، ئێمه‌ ده‌ستگیرمان كردوه‌و راده‌ستی‌ پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی شاره‌كه‌مان كردۆته‌وه‌”.

بابەتی دواتر

ـ زۆری و بەردەوامی باران بارینی هەفتەی رابردووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان، ئاوی سەرچاوە ئاوییەكانی بووژاندووەتەوە و بەڕێژەیەكی زۆر ئاوی ئەو سەرچاوانە زیادی كردووە. 
 ( ئاژانسی ئانادۆڵو - Feriq Fereç )

بەوێنە..سەرچاوەی زەڵم دوای باران بارین

سەرچاوەی زەڵم لە هاوینەهەواری ئەحمەدئاوا (ناوچەی هەورامان لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە) بە هۆی ئاوی ئەم …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *