received_1480961525282194

تادێت مەترسیەکە چڕتر دەبێتەوە !!

 

عوسمان زەڵمی


کوردستان ئەو خاکەی کە نیشتمانی نەتەوەیەکی ڕەسەنەە ، لەوەتی ژیان ھەیە لەسەر ئەم ھەسارەی زەویە ئەوە بەکوردان و کورستانیان خەڵات کراوە ، کەچی بەداخەوە لەو ئەنجومەنەی کراوە شوێنی کۆکردنەوەی ناوو ناویشانی نەتەوەکان ، نە ناویان پێ ڕەوا بینیوە ، وەنە ناونیشان ، لەکاتێکدا بەپێوەرەکانی ئەوان وەک ھەر نەتەوە و گەلێکی دیکە شایستەی ئەو مافانەیە !
پرسیارە مێژووییە بێ وەڵامەکە ئەمەیە : کوردان وو کوردستانیان بەواقعی لەنیشتمانی خۆیان دەژین و ئەو ھەمووە قوربانیەشیان داوە و دەیدەن ، بۆچی ڕێگە نادرێ بۆخۆیان خاوەنی کیانێکی ئازادو سەربەخۆ بن و نوێنەر و ئاڵایان لە نەتەوەیەکگرتووەکان ھەبێت ؟!
بیگومان بیریارانی دڵسۆز شەن و کەوی ئەم ڕاستیەە تاڵەیان جوان کردووە و ، ھۆکارە دەرەکی و ناوخۆیی دروستیان ئاماژە پێداوە ، بەڵام دەبینین کەمتر کۆشش و زەحمەتی تێکۆشەران بەو ئاراستەیە کەوا ئەو مرۆڤانەی دانیشتووی ڕەسن و مێژینەی ئەم کوردستانەن بەئاسانی و بەزوویی بھێڵن بگەن بەو ئاوات و مافە ڕەوا و شەرعی و یاساییەی خۆیان !.
ڕوونتر لێی بدوێین و ھۆکار دیاری بکەین خزمەتی زیاتر بەو دۆزەی کورد دەکات و ئەرکی سەرشانیش سووک دەکات ، من بۆ خۆم وادێتە پێش چاوم کە سەبەبەکە چڕبۆتەوە لەخاڵێکی ئێجگار گرنگ کە ئەویش ئەوەیە : لەبەر ئەوەی ئەو جوگرافیایە لەڕووی زەمین و حەواوە ناوچەیەکی گرنگ و بەپیت و بەنرخەو ، جێی یەکلاکەرەوەی زۆربەی ناکۆکیە سیاسی و ئابوری و نفوزی ھێزی زلھێزەکانە !.
ھەر بلۆکەو بۆ مەرام و بەرژەوەندی تایبەتی خۆی خزاوەتە ناو ناخی ھێزە کوردیەکانی کوردستانەوە و ، بە بەرنامە و پلانی دروست و درێژخایەن توانیویانە گەمەی سیاسی و ئابوری و پاراستنی ھێزی نفوزیان بە ناڕاستەوخۆ بەوان بکەن .
بۆ دەرک کردن بەم ڕاستیە تاڵە ، بڕوانە حاڵی ھێزە کوردستانیەکان لە چ ئاستێکی خراپدایەو چەندە ناکۆکن ، چەند لە بیانون بۆ یەکتر و ھەڵسوکەوتی یەکتر ، چەند بەگومانن لەخەباتی یەکترو ھێزو پلانی یەکتر !!
زۆر بەداخەوە ئەمە دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کەوتوومانەە : (تادێت مەترسیەکە چڕتر دەبێتەوە )و دۆخەکە بۆ کورد و کوردستان ئاڵۆزتر دەکرێت ، ھەر ڕۆژەی شەڕێک ، بەڵایەک ، بە پیلانێک دێتە ئاراوە .. تاکو کار گەیشتووەتە ئەو ڕادەیەی سێ دیاردەی مەترسیدار لەواقعی ژیانی سیاسیدا بەدی دەکرێت و ئاواتی ناحەزانی بۆ ماوەیەکی درێژخایەن ھێناوەتە دی ، ئەوانیش ئەمانەن :
یەکەم : نەمانی متمانە لەنێوان لایەنی ناکۆکدا : بەھۆکاری جۆراوجۆر حاڵ بەو ئاستە خراپە گەیشتووە تاکو پردی متمانەی نێوانیان بە ڕووخاوی بە ئاوا دراوە ، زۆر زەحمەتە دروستکردنەوەی بەتایبەتی لە ئاوا کەشێکدا . چونکە گێڕانەوەی ئەم متمانەیە کۆشش و قوربانی شەخسی و حزبی دەوێت بۆی بکرێ و بدرێ لەبەر خاتری گەل و نیشتمان ، دەی حەزی تر جێی ئەم ئامانجە مەزنەی گرتووە .
دووەم : نەبوونی میدیاو ڕاگەیاندنێکی ئازادو بێلایەن : بەداخەوە لێرە ڕاگەیاندنی ئازاد و ئازا و بێلایەن نیە و نابینرێ یاخود زۆر کەمە و بواری پێ نادرێ و ڕێگری جددی لێ دەکرێ ، ئەو ڕاگەیاندنەی ڕۆڵ دەگێڕێ و برەوی پێ دەدرێ و پارە و ئیمکاناتی بۆ سەرف دەکرێ .. ئاراستەکراوە و خزمەت بە بەرژەوەندی لایەنی دەسەڵات و حزب دەکات و ، بارودۆخەکە زیاتر ئاڵۆزدەکا و ، گۆمەکە خراپتر دەشڵەقێنێ و ئاوەکە باشتر لێڵ دەکات بۆ ڕاوچیە خۆپەرست و تاڵانچی و ھەل پەرستەکانی ناو حزبی خاوەن دەسەڵات .
سێیەم : دەستێوەردانی دەرەکی : وەک ئاماژەمان پێدا ، زۆریش بەداخەوە کوردستان کراوەتە مەیدانی یەکلاکەرەوەو ڕاگرتنی ھێزو نفوز و قەڵەمڕەوی ناکۆکی زلھێزەکانی دونیا ، ئەوان بۆ پاراستنی بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان ھاتوون و ھەریەکەو قۆڵی کردووە بە قۆڵی لایەک و لایەنێک ، ئاوا دۆستایەتی لەگەڵدا کردووە و دەکات کەخزمەت بە بەرژەوەندیەکانی بکات و دژ بێت بە مەسڵەحەتی نەیارەکەی .
گەر ئەو لایەنە بەدڵی ئەو خاوەن ھێزە دەرەکیە نەکات ئەوا جڵەوی مەترسی لەسەر شل دەکات ، ئەویش لە عەزرەت خۆی و بێ رەحمی نەیارەکەی ئامادەیە بە ئاوازی ئەجیندای ئەو سەما بکات و ڕاگەیاندنەکەشی ئاوازی خۆشی بۆ بچڕێ .

بابەتی دواتر

1016778_486779041403625_1221301673_n

درۆی دیموکراسی و ئازادی مرۆڤ!!

شۆڕش کەمال ئاون سان سوتشی ئۆپۆزسیۆنی پێشوی دەولەتی میانمار و ڕاوێژکاری ئێستای دەولەتی میانمار کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *