241220131249460_555636_596080023797447_1241451906_n

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پەروەردەی سلێمانی داوایەک ئاراستەی مامۆستایان و خوێندکاران دەکات

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لەبارەی تەواوکردنی پڕۆگرامەکانی خوێندن ڕونکردنەوە دەدات و داواش لەمامۆستایان دەکات، بەھێمنی وانەکان بڵێنەوە و پەلە نەکەن، ده‌شڵێت، بۆئەوەی ئەمساڵیش لەسەر ئاستی ھەرێم سلێمانی یەکەم بێت، زەرورە مامۆستایان زیاتر خۆیان ماندوبکەن.

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دڵشاد عومه‌ر، ڕایگه‌یاند:”داوا لەمامۆستایان و خوێندکاران دەکەین پڕۆگرامەکان بەھێمنی بخوێندرێت و پەلەنەکەن، ماوەیەکی زۆر لەبەردەستدا ماوە، جگە لەوەش دەتوانن چەند فریابکەون ئەوەندە پڕۆگرامەکان بخوێنن، بەڵام گرنگە پۆلەکانی ٩و ١٢ی ئامادەیی پڕۆگرامەکانیان تەواوبکرێت، تا ئاستی زانستی خوێندکار بۆ داھاتویان و لەزانکۆو پەیمانگەکان دانەبەزێت”.

ڕاشیگه‌یاند:”مامۆستایان خۆیان دەزانن کە چ بابەتێک بۆ قۆناغەکانی داھاتوو گرنگن بەنسبەت خوێندکارەوە، چونکە لەوەناچێت مامۆستا فریای سەرجەم بەشەکانی ناو وانەکان بکەوێت”.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:”مامۆستایان لەخوێندنی وانەکاندا بۆ پۆلە ناکۆتاکان واتە جگە لەپۆلەکانی (٩و ١٢) دەستکراون و دەشڵێت:”ئەوەی گرنگە پۆلەکانی ١٢و ٩یە، کە پڕۆگرامەکان تەواوبکەن، چونکە پرسیاری تاقیکردنەکانیان سەرتاسەری ھەرێم دەبێت”.

ڕوونیشیكرده‌وه‌:”مامۆستایان زیاتر خۆیان ماندوبکەن، دەزانین ماندون، بەڵام پێویستە زیاتر ماندوبن وەک چۆن ساڵی ڕابردوو ئێمە یەکەمی سەرئاستی ھەرێم بوین و ئەمساڵیش یەکەمی سەر ئاستی ھەرێم بین”.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1502981068644

شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی دەکات

باسک نێت-سلێمانی سەرلە بەیانی ئەمرۆ١٧ / ٨ / ٢٠١٧ شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی کە پێکھاتبوون لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *