175122017_2121

وه رزى شێلم له ده ستخۆتان مه ده ن

شێلم دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەكان وەك (ڤیتامین سی، ڤیتامین ئی، ڕیشاڵ، فۆلیك ئەسید، ڤیتامین بی5، ڤیتامین بی1، ڤیتامین بی2، ڤیتامین بی3، ڤیتامین بی6، مەنگەنیز، پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم).

چەند سوودێكی شێلم:

1. بەرگری لە دڵ دەكات و لە جەڵتە دووری دەخاتەوە.
2. بۆ گەشەی ئێسك بەسوودەو دەیپارێزێت لە پووكانەوە.
3. قۆڵۆن چاڵاك دەكات.
4. گەڵای شێلم پاڵپشتی سیستەمی هەرس دەكات.
5. ڕێگری لە هەڵوەرینی قژدەكات.
6. دوورت دەخاتەوە لە نەخۆشی شێرپەنجە.
7. وزەبەخشەو ئارەزووی خواردن زیاد دەكات.
8. ئەو كەسانەی تووشی كۆخە دەبن بە خواردنی شێلم هێور دەبنەوە.
9. ئەگەر گەرووتان ئازاری هەبوو، ئەو ئاوەی كە شێلمەكەت پێ كوڵاندوە لە گەرووت وەربدە.
10. ئاوی شێلم شەكرەی خوێن دادەبەزێنێت، بەڵام ئەوانەی شەكرەیان هەیە نابێت بیخۆن.
11. خواردنەوەی ئاوی شێلم زیپكەی دەموچاو لا دەبات.
12. بۆ گەڕانەوەی یادەوەری و بەهێزكردنی مێشك بەسوودە.
13. ژنانی دووگیان و ئەو دایكانەی شیر دەدەن بە منداڵەكانیان تادەتوانن بەردەوام شێلم بخۆن.
14. خۆراكێكی بەسوودە بۆ ئەو كەسانەی زوو تووڕە دەبن و بارگرژی دەروونییان هەیە.
15. ئەگەر شێلم وەك شەربەت ئامادە بكرێت و بخورێتەوە ئەوا سوودی هەیە بۆ پێست و دەبێتە هۆی نەرم كردنی.
16. توانای بینین زیاد دەكات.
17. چارەسەری ماندوویەتی دەكات.

ش.ك

بابەتی دواتر

ku-xlarge

چی‌ وا له‌ مرۆڤه‌كان ده‌كات هه‌ست به‌ ماندووێتی‌ بكه‌ن؟

زانایان رایانگه‌یاند كه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ گازه‌كانی‌ قه‌تیسبوونی‌ گه‌رمی‌، ره‌نگه‌ ببێته‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ مرۆڤه‌كان هه‌ست به‌ ماندووێتی‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *