1882018853600_police-

پۆلیسی راپەڕین دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند

پۆلیسی راپەڕین ئاشكرایدەكات، لە ناحیەی حاجیاوا دوو كەس بەتۆمەتی دزیكردن دەستگیركران و دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، دوابەدوای ئەو سكاڵایەی هاوڵاتییەك لەبەرواری 2018/11/20 تۆماری كردبوو لە بنكەی‌ پۆلیسی حاجیاوا سەبارەت بەوەی ماتۆڕسكیلەكەی لە جۆری پارت دوو تایە لێدزراوە، دوای ڕێكخستنی پەڕاوی لێكۆڵینەوە، بڕیاری دادوەر بەدەست هات بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران و دەستگیركردنیان بەمەبەستی ڕێكاری یاسایی لە دژیان.

راشیدەگەیەنێت، دوای هەوڵ و بەدواداچوونی زۆر لەلایەن هێزەكانمان لە بنكەی پۆلیسی حاجیاوا، لە هەمان بەروار دوو كەس بەو تۆمەتە دەستگیر كران.

ئاشكراشیكرد، دوو كەسەكە تەمەنیان لە نێوان 17 بۆ 18 ساڵ دەبێت و لە رەگەزی نێرن و دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا لە بەردەمی پۆلیس و دادگا دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە كە هەستاون بە دزینی ماتۆڕسكیلەكە.

پۆلیس روونیشیكردەوە، هەردوو تۆمەتبارەكە بە بڕیاری دادوەر و بە پێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و بۆ ئەو مەبەستەش لێكۆڵینەوە لە گەڵیاندا بەردەوامە.

بابەتی دواتر

9660167411073024_n

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *