مجلس النواب العراقي يؤجل جلسته إلى الثلاثاء
مجلس النواب العراقي يؤجل جلسته إلى الثلاثاء

كۆبوونه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق ده‌ستیپێكرد و فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كانیش بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كرد

په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌كۆبوونه‌وه‌دایه‌ و به‌پێی‌ به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ تاووتوێی‌ بڕیاری‌ هه‌ڵكردنی‌ ئاڵای‌ كوردستان ده‌كرێت له‌ كه‌ركوك، هاوكات فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كانیش بایكۆتی كۆبونه‌وه‌كه‌یان كرد.

له‌به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقدا هاتووه‌، بابه‌تی‌ هه‌ڵكردنی‌ ئاڵای‌ هه‌رێمی‌ كوردستان تاوتوێده‌كرێت له‌ كه‌ركوك.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆ لێپرسینه‌وه‌ له‌ وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ ده‌كرێت.

ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ره‌شید ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید، ڕایگه‌یاند:”ئێستادا له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ “گفتوگۆیه‌كی‌ گه‌رم” له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی‌ ئاڵای‌ كوردستان له‌ كه‌ركوك ده‌ستیپێكردووه‌”.

ڕاشیگه‌یاند:”ئه‌گه‌ر هه‌ڵكردنی‌ ئاڵای‌ كوردستان له‌په‌رله‌مان بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌ ئێمه‌ وه‌ك و كورده‌كان بایكۆتی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌كه‌ین”.

له‌سه‌ر بایكۆتكردنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كانه‌وه‌، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ختیار شاوه‌یس، ڕایگه‌یاند:”فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان بایكۆتی‌ دانیشتنی‌ ئه‌مرۆی‌ په‌رله‌مانیان كردووه‌ له‌سه‌ر بابه‌تی‌ هه‌ڵكردنی‌ ئاڵای‌ كوردستان له‌ كه‌ركوك”.

بابەتی دواتر

223201698569179a7c9b1ded255b3db7ebe2c5d04a6_XL

100 هەزار دینار مووچەی پۆلیسی یەكەی پاسەوانی زیاد كرا

بریكاری وەزارەتی ناوخۆ دەڵیت: بۆ ئەم مانگە نزیكەی 100 هەزار دینار مووچەی پۆلیسی یەكەی پاسەوانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *