ئه‌مڕۆ شه‌ممه 1ـی نیسانی 2017، به‌سه‌رپه‌ره‌شتی به‌ڕێز ڕابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و به‌ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نده‌كان و ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب، مه‌كته‌بی ڕێكحستن كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز ڕابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان بارودۆخی كوردستان و ناوچه‌كه‌ی تاوتوێ كرا و دواتر كار و چالاكی مه‌ڵبه‌نده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی باسكرا.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نده‌كان ڕاپۆرتی مانگی ڕابردووی خۆیان خوێنده‌وه و پڕۆژه و پێشنیاری خۆیان بۆ پێشخستنی كاری بزووتنه‌وه له سنوری مه‌ڵبه‌نده‌كاندا خسته‌ڕوو.
كۆبوونه‌وه‌كه جارێكی‌تر ته‌ئكیدی كرده‌وه له‌سه‌ر پێشخستنی زیاتری هاوبه‌شی ئیسلامییه‌كان له كوردستان.