37563fcd0af0d6fe7e299488dba7c26b_L

باران بارینی بەلێزمە دەستپێدەکاتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند شەپۆلێکی ئەمشەو شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و تا یەکشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت و لە هەندێک شوێن بارانی بە لێزمە دەبارێت.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەوەی خستوەتەروو “دوایی زیادبوونی هێز و تاوی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی كە ئەمشەو كاریگەریكەی دەردەكەوێت، پێشبێنی دەكرێت ئاستی بارانبارین لە مامناوەندەوە بگۆڕێت بۆ بەهێز لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێم”.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکراوە “لە سنوری پارێزگای هەولێر بارانی مامناوەند دەبێت، بەڵام لە قەزا و ناحیەكانی دەوروبەری و لە پارێزگای دهۆك و ناوچە شاخاویەكانی تر باران بە لێزمە دەبارێت”.

سەبارەت بە کاتی کۆتایهاتنی شەپۆلەکە، کەشناسی ڕونیکردوەتەوە “شەپۆلە بارانبارینەکە تا یەکشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت”.

بابەتی دواتر

9660167411073024_n

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *