PKKinSHingal

په‌كه‌كه‌ هه‌ڵيكوتايه سه‌ر باره‌گای یه‌كێتی له‌ شنگال

به بيى ئه و زانياريانه ى شه‌فه‌ق نیوز بلاويكردوه ته وه پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌)، هه‌ڵیكوتایه‌ سه‌ر باره‌گای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ شنگال و ئاڵای ئه‌و حزبه‌ی له‌سه‌ر باره‌گاكه‌ هێناوه‌ته‌ خواره‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، هه‌ندێك ده‌ڵێن ئه‌وانه‌ گه‌ریلای په‌كه‌كه‌ بوونه‌ و باره‌گاكه‌ی یه‌كێتییان له‌ شنگال گه‌مارۆ داوه‌ و ئاڵاكه‌یان هێناوه‌ته‌ خواره‌وه‌، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ ته‌نها لایه‌نگرانی په‌كه‌كه‌ بوونه‌ له‌ قه‌زاكه‌.

زانیارییه‌كانیش باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر باره‌گاكه‌ی یه‌كێتی، كاردانه‌وه‌ بووه‌ له‌ به‌رامبه‌ر داخستنی باره‌گاكانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كه‌ سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌یه‌ له‌ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی، به‌ بیانووی نه‌بوونی مۆڵه‌تی فه‌رمی له‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو، ته‌واوی باره‌گاكانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی، كه‌ سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌ن، له‌ سلێمانی، كه‌لار، گه‌رمیان و كۆیه‌ داخراون و هۆكاره‌كه‌شی وه‌ك به‌شێك له‌ میدیاكان باسی لێوه‌ده‌كه‌ن، داواكاری توركیایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ به‌رامبه‌ردا ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌ رووی ئه‌و فڕۆكانه‌دا بكاته‌وه‌ .

ش.ك

بابەتی دواتر

9660167411073024_n

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *