20320171611600_ala203b

ھەرێم داگرتنی ئاڵای عێراق ڕەتدەکاتەوە

باسک نێت:

وەزیرێکی حکومەتی ھەرێم، داگرتنی ئاڵای عێراق لەسەر فەرمانگە حکومییەکانی ھەرێمی کوردستان ڕەتدەکاتەوەو ڕایدەگەیەنێت، ناکرێت پەرلەمانتارو وەزیرەکانمان لەبەغدا بەشداربن و ئێمەش ئاڵای عێراق دابگرین.

وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری ژینگە عەبدولڕەحمان عەبدولڕەحیم، ڕایگەیاند:”کورد مافی خۆیەتی دانی پێدا بنرێت، چونکە چەندین ساڵە باجی ئەوە دەدەین بووین بەژێرەوەو نەمانتوانیوە وەک کیانێکی سەربەخۆ، خۆمان بەڕێوەببەین”.

سەبارەت بە داواکارییەکانیش بۆ داگرتنی ئاڵای عێراق لەسەر فەرمانگە حکومییەکانی ھەرێم وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بڕیاری پەرلەمانی عیراق بە داگرتنی ئاڵای کوردستان بێت لەھەرێمی کوردستان کاردانەوەکانی بڕیاری داگرتنی ئاڵای کوردستان لەکەرکوک سەرپێیی بن و داواشدەکات، بەر لەھەر بڕیارێک دیراسەی بابەتەکان بکرێت.

ڕاشیگەیاند:”دەبێت گفتوگۆی زیاتر لەگەڵ لایەنەکان و فراکسیۆنە کوردییەکان بکرێت، بۆئەوەی بەرچاوڕوونی زیاتریشیان پێبدرێت، لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکیش بەردەوام لەسەر ھێڵ بین”.

ڕوونیشیکردەوە:”ئاڵای عێراق لەھەرێم ئەو تاڵە موووەیە کە لەنێوانماندا ماوە، بۆیە ناکرێت ئەو تاڵە مووەش بقرتێنین، بەڵکو دەبێت بخرێتە خاڵی کۆتاییەوە، ناشکرێت ئێستا فراکسیۆنەکانمان و وەزیرەکانمان لەبەغدا بەشدارن و ئێمەش لەچوارچێوەی خاکی عێراقداین، کەچی ئاڵا دابگرین، بۆیە نابێت لەژێر عاتیفەو فشاردا بڕیار بدەین”.

بابەتی دواتر

2891284

gشەڕ و پێكدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەرانی بەسرە روویدا

ماڵپەڕی ڕاشا تووده‌ی بڵاویكردەوە، له‌ میانه‌ی به‌ڕێوه‌ چوونی خۆپیشاندان له‌ پارێزگای به‌سره‌ له‌ باشووری عێراق …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *