glr382

هه‌ولێر؛ گەنجێك باوك و برایەكی خۆی كوشت

باسک نێت:

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، لەنزیک بازاڕی لەنگەی شاری ھەولێر، گەنجێکی تەمەن ٢٢ساڵ، باوک و برایەکی خۆی کوشت.

لەراگەیەندراوێکدا، وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی ھەولێر ڕائید ھۆگر عەزیز، ئاماژەی بەوەکردووە، کاتژمێر ٠٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، پۆلیس لە رووداوێکی کوشتن لە نزیک بازاڕی لەنگەی شاری ھەولێر ئاگادار کراوەتەوە.

بەوتەی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی ھەولێر، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوەکە دەرکەوتووە گەنجێک بە ناوی (م. ک)، تەمەن (٢٢) ساڵ، بەچەکی کڵاشینکۆف تەقەی لە باوک و برایەکی خۆی بە ناوەکانی ک ت، تەمەن ٤٣ ساڵ و (ە ک)، تەمەن (١٩) ساڵ، کردووە و ھەر دووکیان لەشوێنی ڕووداوەکە گیانیان لە دەست داوە.

ئەوەشی خستووەتە ڕوو”تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و دادوەر بەپێی ماددەی ٤٠٦ لەیاسای سزادان، بڕیاری بەندکردنی بۆ تۆمەتبارەکە دەرکردووە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە”.

بابەتی دواتر

2891284

gشەڕ و پێكدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەرانی بەسرە روویدا

ماڵپەڕی ڕاشا تووده‌ی بڵاویكردەوە، له‌ میانه‌ی به‌ڕێوه‌ چوونی خۆپیشاندان له‌ پارێزگای به‌سره‌ له‌ باشووری عێراق …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *