57d665a68e4f0

قەرزەکانی سەر عێراق ١٣٣ ملیار دۆلارە

له لێدوانێکیدا وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، عه‌بد ره‌زهره‌ هنداوی رایگه‌یاند عێراق ١٣٣ ملیار دۆلار قەرزارە.

عه‌بد ره‌زهره‌ هنداوی لە لێدوانێکدا رایگه‌یاند “قەرزەکانی سەر عێراق ١٣٣ ملیار دۆلارە کە قەرزە دەرەکییەکانی ٧٣ ملیار دۆلار دەبێت و ٤٩ ملیار دۆلاریش قەرزی ناوخۆییە”.

وته‌بێژه‌كه‌ی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەوەشی بۆ ئه‌نادۆڵ ئاشکراکردووە کە “لەنێو قەرزە دەرەکییەکانی سەر عێراق ٤١ ملیار دۆلار قەرزەکانی وڵاتانی کەنداوە لەسەر رژێمی پێشووی عێراق و ئەم قەرزانە بێدەنگییان لەسەرە، واتە ھیچ باس ناکرێت و بەبێ سووە”.

سەبارەت بەو قەرزانەش عه‌بد ره‌زهره‌ هنداوی زیاتر دەڵێت “ھەوڵەکانی بانکی نێودەوڵەتی بەردەوامن بۆ سڕینەوە و ھەڵگرتنی ٩٠ لەسەدی ئەو ٤١ ملیار دۆلارە لەسەر عێراق، ھاوشێوەی رێککەوتنی یانەی پاریس”.

ش.ك

بابەتی دواتر

ـ زۆری و بەردەوامی باران بارینی هەفتەی رابردووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان، ئاوی سەرچاوە ئاوییەكانی بووژاندووەتەوە و بەڕێژەیەكی زۆر ئاوی ئەو سەرچاوانە زیادی كردووە. 
 ( ئاژانسی ئانادۆڵو - Feriq Fereç )

بەوێنە..سەرچاوەی زەڵم دوای باران بارین

سەرچاوەی زەڵم لە هاوینەهەواری ئەحمەدئاوا (ناوچەی هەورامان لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە) بە هۆی ئاوی ئەم …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *