GettyImages-1075648022

توركیا داوای لە سعودییه ده كات ئەوانەی دەستیان لەكوشتنی خاشقچی هەبووە رادەستبكرێن

(رەجەب تەیب ئەردوگان) سەرۆكی توركیا دوای تەواو بوونی كارەكانی كۆنگرەی (جی 20) لە ئەرجەنتین بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، لەكۆنگرەكەدا تاوتوێی كۆمەڵێك پرسی گرنگ كرا، تەنها كەسێك باسی لە كوشتنی (جەمال خاشقچی) رۆژنامەنووسە سعودییە كردبێت، (جاستن ترۆدۆ) ی سەرۆك وەزیرانی كەنەدا بووە.

هەروەها ئەردوگان وتیشی، توركیا داوای لە سعودییە كردووە كە ئەوانەی دەستیان لەكوشتنی خاشقچی هەبووە رادەستیان بكات.

هەروەها سەرۆك كۆماری توركیا وتیشی، كوشتنی خاشقچی بۆ جیهان تاقیكردنەوەبوو، بۆ ئەو مەبەستەش ئەو نایەوێت زیان بە بنەماڵەی حوكمڕانی بگەیەنێت.

ش.ك

بابەتی دواتر

51114388_343141046292647_2742393913359728640_n

‌وه‌زاره‌تی‌ داد: 323 تاوانبار سودمه‌ندبوون له‌ لێبوردنی‌ گشتی‌

وەزارەتی داد رایگەیاند، بە پێی یاسای ژمارە چواری ساڵی ٢٠١٧، دوو هەزار و ٣٢٣ تاوانبار …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *