syria-turkey-map

تورکیا هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوای لە ھاووڵاتییانی وڵاتەکەی کرد لە سەردانیکردنیان بۆ فەڕەنسا بە تایبەتی شاری پاریس و ئەو شارانەی کە خۆپیشاندانەکانی تیادا بەڕێوە دەچێت، رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، هۆشداری دایە ھاووڵاتییانی وڵاتەکەی لە گەشتکردن بۆ فەڕەنسا بەھۆی خۆپیشاندانەکانی ئەو وڵاتە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا پرسی خۆپیشاندانەکانی فەڕەنسا بەھۆی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی وەبیرھێنراوەتەوە، راشگەیەنرا کە خۆپیشاندانەکانی سەر شەقام لەو وڵاتەدا بەردەوامە.

بەم ھۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوای لە ھاووڵاتییانی وڵاتەکەی کرد لە سەردانیکردنیان بۆ فەڕەنسا بە تایبەتی شاری پاریس و ئەو شارانەی کە خۆپیشاندانەکانی تیادا بەڕێوە دەچێت، رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر.

پۆلیسی فەڕەنسا لەبارەی خۆپیشاندانی بزووتنەوەی ئێلەگ زەردەکان-ەوە لێدوانی نوێی داوە و لەوبارەیەوە رایگەیاندووە “٤١٢ کەس لەوانەی بە ھۆی خۆپیشاندانەکان و کەوتنەوەی توندوتیژییەکانی شەقامەکانی پایتەختەوە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت، ٣٧٨ کەسیان خراونەتە بەندینخانەوە”.

سەرۆکی فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن ئەمڕۆ دوو شەممە کۆبوونەوەیەکی لەناکاوی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی، ئیدوارد فیلیپ و وەزیری ناوخۆ، کریستۆف کاستانییە کرد بە مەبەستی دۆزینەوەی رێگەکانی وەڵامدانەوەی ناڕەزایەتییەکان و ئەو توندوتیژییانەی لە ئەنجامی ئەوە کەوتنەوە بەتایبەت لە پاریسی پایتەخت.

دوێنی ماکرۆن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە بوینس ئایریس پایتەختی ئەرژەنتین و لە کۆتایی لووتکەی G-20 دا رایگەیاند، ئەوانەی بەرپرسن لە ئاژاوەگێڕییەکان لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت و گوتی: “خۆپیشاندەران ئاژاوەیان دەوێت و توندوتیژی قبووڵ ناکەین”.

ماکرۆن ھەروەھا بەشداربووانی خۆپیشاندانەکانی پاریسی بە”کۆمەڵێک گێرەشێوین کە ھیچ پەیوەندییەکان بە گوزارشتی ئاشتییانەوە نییە” ناوبرد.

بابەتی دواتر

ـ زۆری و بەردەوامی باران بارینی هەفتەی رابردووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان، ئاوی سەرچاوە ئاوییەكانی بووژاندووەتەوە و بەڕێژەیەكی زۆر ئاوی ئەو سەرچاوانە زیادی كردووە. 
 ( ئاژانسی ئانادۆڵو - Feriq Fereç )

بەوێنە..سەرچاوەی زەڵم دوای باران بارین

سەرچاوەی زەڵم لە هاوینەهەواری ئەحمەدئاوا (ناوچەی هەورامان لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە) بە هۆی ئاوی ئەم …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *