16242017_ynpd

شاندی ھاوبەشی یەکێتی و پارتی سەردانی یەکگرتوو دەکەن

باسک نێت:

شاندی ھاوبەشی یەکێتی و پارتی سبەینێ دوشەممە سەردانی یەکگرتوو دەکەن.

بەپێی ھەواڵی میدیای فەرمی یەکێتی سبەینێ شاندی ھاوبەشی یەکێتی و پارتی سەردانی یەکگرتوو دەکەن و بۆ تاوتوێکردنی رەوشی ئێستای ھەرێم و گۆرانکارییەکان.

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی ئەمرۆ یەکشەممە کۆبوونەوەو دوای کۆبوونەوەکە راگەیەندراوێکی ھاوبەشیان لەسەر کۆبوونەوەکەی ئەمرۆیان بڵاوکردەوە.

یەکێتی و پارتی لە راگەیەندراوە ھاوبەشەکەی ئەمرۆیاندا، ڕایانگەیاندبوو، ھەردوولا پێکەوە بڕیاریانداوە، ڕیفراندۆم و قەوارەی دەوڵەتی سەربەخۆ وەکو بابەتێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی پێکەوە و وەک یەک بۆچوون کاری جددیی بۆ بکرێت.

لەسەر بارودۆخی سیاسی ھەرێمی کوردستان لەراگەیەندراوەکەدا ھاتووە، “ھەردوولا جەخت لە یەکھەڵوێستی بۆ پەلەکردن لە چارەسەری کێشە سیاسی و یاسایی و ئابوورییەکان دەکەنەوە، ھەروەکوو ھاوڕا و ھاوکاریش دەبن بۆ چارەسەرکردنی گرفت و ئاستەنگەکانی سەر ڕێگەی خەڵکی کوردستان بە گشتی و حکوومەتی ھەرێم بە تایبەتی بۆ زاڵبوون بەسەر قەیرانەکاندا”.

لەراگەیەندراوەکەدا سەبارەت بە ڕیفراندۆم لە کوردستان بۆ سەربەخۆیی ھاتووە”کۆبوونەوە زۆر بە وردی و ھەمەلایەنە ئەم بابەتەی تاوتوێ کرد و لە ڕوانگەی دڵسۆزی و بەخەمەوەبوونی چارەی خۆنووسینی گەلی کوردستان و پەیوەندی نێوان عێراق و کوردستان و دوورخستنەوەی مەترسییەکانی کە پێشینەی ھەبووە لە نێوانیاندا، کە لەڕووی سیاسی و ئابووری و سەربازییەوە بە سوودی عێراق و کوردستان نەبووە”.

ھەروەھا ئەوەشخراوەبوەڕوو”جگە لەوەی مافی گەلی کوردستانە شێوازی چۆنییەتی ژیانی سیاسی و ئیداریی خۆی دیاری بکات لە ڕیفراندۆم و قەوارەی دەوڵەتێکی سەربەخۆییدا. بۆیە ھەردوولا بەیەکەوە بڕیاریاندا ئەم بابەتە وەکوو بابەتێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی پێکەوە و وەک یەک بۆچوون کاری جددیی بۆ بکرێت”.

ھەروەھا ئاماژەبەوەکراوە، لەکۆبوونەوەکە بریاردراوە، ھەردوولا لەڕێگەی لیژنەیەکی ھاوبەش ئەم بابەتە لەگەڵ لایەنە سیاسی و نەتەوەییەکانی کوردستان گفتوگۆی لەسەر بکەن بۆ پێکھێنانی لیژنەیەکی ھاوبەش لەپێناو دیاریکردنی کات و میکانیزمی چۆنییەتی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم.

سەبارەت بە کەرکوک و بڕیاری ئەنجوومەنی پارێزگاکە بۆ ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر فەرمانگە فەرمییەکانی کەرکووک، مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی پشتیوانی خۆیان بۆ بریاری ئەنجومەنەکە دەربڕیوە.

” ھەردوولا بڕوایان وایە کە حکوومەتی عێراق چەندین ساڵە خۆی دەدزێتەوە لە جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ـی دەستووری عێراق بۆیە چۆن حکوومەتی عێراق مافی ھەیە ئاڵای لە کەرکووک ھەبێت بە ھەمانشێوەیش کوردستانیش مافی ھەڵکردنی ئاڵای ھەیە چونکە لە دەستوور بە ڕوونی ئاماژە بە کەرکووک و چەند شوێنی دیکە کراوە کە ناوچەی کێشە لەسەرن ، کەواتە بۆ کوردستانیش ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک یاسایی و دەستوورییە”راگەیەندراوە ھاوبەشەکەی یەکێتی و پارتی وادەڵێت.

بابەتی دواتر

1280x960_44

لە باکووری رۆژئاوای شاری حەلەبەوە خويان ئاماده ده كه ن

هێزەکانی سوریا دیموکرات لە باکووری رۆژئاوای شاری حەلەبەوە خويان ئاماده ده كه ن تا  هێرش …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *