bzotnawa

رابەری گشتی سەرپەرشتی كۆبونەوەی ئەنجومەنی شورای ناوەندی كرد

رابەری گشتی سەرپەرشتی كۆبونەوەی ئەنجومەنی شورای ناوەندی
كرد

بەلاغی كۆتایی كۆبونەوەكەیە

رۆژی سێ شەممە ٤/١٢/٢٠١٨ شورای بزوتنەوەی ئیسلامی بەسەرپەرشتی ریزدار جەنابی رابەری گشتی كۆبونەوەی ئاسایی خۆیی لە شاری سلێمانی گرێ دا ، لە میانەی كۆبوەنەوەكەدا شورای بزوتنەوەی ئیسلامی دوای ھەڵسەنگاندنی رەوشی سیاسی عیراق و كوردستان و ناوچەكە ، چاوخشاندنەوەیەكی بە كاروچالاكی و پرۆژەی كاری ڕیكخراوەیی ئۆرگانەكانی باسك كرد و جەختی لەسەر ئەو خاڵانەی خوارەوە كردەوە.
١- سستی ولاوازی دانوستان و گفت و گۆی لایەنە سیاسیەكان لەسەر پیكھینانی كابینەی نوێی حكومەتی ھەریمی كوردستان كاریگەری ڕاستەوخۆ و ئەرینی كردۆتە سەر ژیان و گوزەرانی ھاوڵاتیان و شورای بزوتنەوە پێی وایە ھیچ پاساویك نیە بۆ دواكەوتنی پێكھێنانی حكومەت و سەرۆكایەتی پەرلەمان و لایەنە براوەكان لەبەردەم بەرپرسیاریەتیەكی میژوی گەورەدان بەرامبەر ھاوڵاتیان.
٢- ھەڵوەستە كردن لەسەر پەلەكردن بە پیداچونەوەو چاكسازی ڕیشەیی لەسەرجەم مەكتەب و مەڵبەندەكانی باسك بە دامەزراوەكردنیان.
٣- شورای ناوەندی بە پیویستی زانی بە مەبەستی ھەڵسەنگاندنی رەوشی ئیداری و سیاسی بزوتنەوەكەمان لە ئایندەیەكی نزیكدا كۆنفرانس ببەستیت بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەی ئامادەكاری كۆنفرانسی پێكھێنا.
٤- شورای بزوتنەوە بەو پەری ئیرادەو ورە بەرزیەوە بۆ كاری سیاسی و بانگخوازی خۆی دەڕوانیت و پشتیوان بە خوا و دلسۆزی ئەندام و كادیر و جەماوەری ئیسلامخوازی كوردستان ھەنگاوەكانی داھاتووی دیاری دەكات بە مەبەستی ھەڵسانەوەو ڕزگاركردنی بزاڤە ئیسلامیەكەمان لەو حاڵەتەی كە تیی كەوتوەو دیاری كردنی ستراتیژیەتی رۆشن .
٥- شورای ناوەندی كار دەكات بۆ بەھیز كردنی كاریی میدیایی و راگەیاندنی بینرا و بیستراو بایەخی زیاتر بەو بوار و گرنگی دان بە پەروەردە و پیگەیاندن و كردنەوەی خول و قوتابخانە پەروەردەی بە مەبەستی خزمەتكردن بە زانستە شەرعیەكان

ئەنجومەنی شورای ناوەندی بزوتنەوەی ئیسلامی
٤ /١٢/٢٠١٨
٢٧/ربیع الاول/١٤٤٠

بابەتی دواتر

ـ زۆری و بەردەوامی باران بارینی هەفتەی رابردووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان، ئاوی سەرچاوە ئاوییەكانی بووژاندووەتەوە و بەڕێژەیەكی زۆر ئاوی ئەو سەرچاوانە زیادی كردووە. 
 ( ئاژانسی ئانادۆڵو - Feriq Fereç )

بەوێنە..سەرچاوەی زەڵم دوای باران بارین

سەرچاوەی زەڵم لە هاوینەهەواری ئەحمەدئاوا (ناوچەی هەورامان لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە) بە هۆی ئاوی ئەم …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *