11242017_doglassliman65431

دۆگڵاس سلێمان: رەنگە نەوت ببێتە بەڵا، ئەگەر باش بەڕێوەنەبرێت

باسک نێت:

دۆگڵاس سلێمان، باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەعێراق رایگەیاند، رەنگە نەوت ببێتە بەڵایەک ئەگەر بەشێوەیەکی باش بەرێوەنەبرێت.

ئەو وتانەی دۆگڵاس سلێمان، لەمیانەی وتەیەکیدا ھات لەمیانەی بەشداریکردنی لە کۆربەندی وزە کە ئەمڕۆ لەبەغدا دەستیپێکرد.

دۆگڵاس سلێمان بە پێویستی زانی، ھەوڵەکان چربکرێتەوە لەسەر پەرەپێدانی عێراق لە ھەموو بوارەکانی ئابووری و کشتوکاڵ و فێرکردن و چاکسازی لەسەرجەم بوارەکاندا بکرێت.

وتیشی “دەبێت سەرکردە عیراقییەکان پلانی دیکە دابرێژن کە پشت ببەستێت بە ھەمەجۆری لە سەرچاوەکانی داھاتی وڵات. نەوت رەنگە ببێتە بەڵایەک ئەگەر بەشێوەیەکی باش بەرێوەنەبرێت”.

باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەعێراق ئەوەشی خستەڕوو لەچوارچێوەی پلانێکی گشتگیردا پێویستە پاڵپشتی سەر سووتەمەنی کەمبکرێتەوە و چونکە حکومەتی عیراق ساڵانە ھەشت ملیار دۆلار بۆ ئەو بوارە خەرجدەکات.

کۆڕبەندی وزە بەبەشداری ژمارەیەکی زۆر لە سیاسەتمەداران و کەسایەتی و کەسانی پسپۆڕ بەڕێوەدەچێت و بەشێکی زۆریان لە وتەکانیاندا جەختیان لە چاکسازی لە کەرتی نەوتدا کردەوە.

دۆگڵاس سلێمان لەبەشێکی دیکەی وتەکانیدا رایگەیاند، تەواوی جیھان قەرزاری عێراقە بەھۆی ئەو شەڕەی لەدژی داعش بەڕێوەیدەبات.

باسی لەوەشکرد، کەرتی تایبەتی عێراق ئەوەندە بەھێز نییە کە بتوانێت دەرفەتی کار دروستبکات و بە پێویستی زانی ئابورییەکان لەعیراق فرەچەشن بکرێن و وەبەرھێنانی ناوخۆیی و بیانی زیاد بکرێن.

دۆگڵاس سلێمان داواشیکرد حکومەت دەسەڵاتەکانی دابەشبکات و بیرۆکراسیەت کەمبکاتەوەو چاکسازی بکرێت و بەرەنگاری گەندەڵی ببنەوە.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1498495526600

جەژنە پیرۆزەی ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی لە شاری ھەولێر

باسک نێت-ھەولێر بەڕێز جەنابی ڕابەری گشتی شێخ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *