thumbs_b_c_65fd5bea2062fd40b7ad3d1278cb664e

لە ئێران تەقینەوەیەك روویدا

له‌ ئاكامی هێرشكردنه‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس له‌ شاری چاباهار سەربە پارێزگای سێستان و بەلۆچستان باشووری رۆژهەڵاتی ئێران، لانیکەم سێ كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی دیکەش برینداربوون.

ته‌له‌ڤیزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە له‌ ‌رێگای ته‌قاندنه‌وه‌ی بارهه‌ڵگرێكی بۆمبڕێژكراو هێرشێكی تیرۆریستی كراوه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس لە شه‌قامی ریگی شاری چاباهار.

پارێزگاری پارێزگای سێستان و بەلۆچستان، محه‌مه‌د هادی ماره‌شی رایگه‌یاند “له‌ ئاكامی ئه‌و هێرشه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ كرایه‌ سه‌ر بنكه‌كه‌، ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك برینداربوون”.

ته‌له‌ڤیزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویکردبووه‌وە کە له‌ ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، لانیکەم سێ كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیکەش برینداربوون.

بابەتی دواتر

51114388_343141046292647_2742393913359728640_n

‌وه‌زاره‌تی‌ داد: 323 تاوانبار سودمه‌ندبوون له‌ لێبوردنی‌ گشتی‌

وەزارەتی داد رایگەیاند، بە پێی یاسای ژمارە چواری ساڵی ٢٠١٧، دوو هەزار و ٣٢٣ تاوانبار …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *