46511192

وه‌زیرێكى كورد دوو وه زاره ت له به غدا وه رده گرێت

به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه‌ نووسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراقه‌وه‌ ده‌ركراوه‌، عه‌بدولمه‌هدی كه‌سێكی كوردی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری داد راسپاردووه‌.

له‌ به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ به‌رواری 6/12/2018ى له‌سه‌ره‌، به‌نگین عه‌بدوڵڵا رێكانی, وه‌زیری شاره‌وانی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌ركه‌كه‌ی، پۆستی وه‌زیری دادیش به‌ڕێوه‌ ده‌بات.

له‌ فه‌رمانه‌ دیوانییه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدیدا دووپاتیشكراوه‌ته‌وه‌، “ئه‌و بڕیاره‌ له‌به‌رواری ده‌رچوونییه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردن”.

جێگای باسه‌، وه‌زاره‌تی داد له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و 8 وه‌زاره‌تانه‌یه‌، كه‌ تائێستا پۆستی وه‌زیره‌كانیان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران یه‌كلایی نه‌كراونه‌ته‌وه‌.

ش.ك

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *