images

ڕێنماییەك دەربارەی مووچەی مامۆستایان و وانەبێژان

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ڕێنماییەك دەربارەی مووچەی مامۆستایان و وانەبێژان لە پەیمانگای دادوەری هەرێم دەردەكات و بڕی مووچەكەیان دیاری دەكات.

بەپێی ڕێنمایی دارایی ژمارە (20) كە ئاڕاستەی وەزارەتی داد كراوە و واژۆی رێباز حەملان، وەزیری دارایی لەسەرە ئاماژە بەوەكراوە، بڕیار دراوە بە خەرج كردنی بڕی 25 هەزار دینار وەك كرێی وانە وتنەوە بۆ هەریەك لە مامۆستایان و وانەبێژانی پەیمانگای دادوەری بۆ هەر وانەیەك، كە لە پەیمانگا دەیڵێنەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، كە كاركردن بە خاڵی (1)ی ڕێنمایی ژمارە 12ی ساڵی 2016 ڕابگیرێت و ئەم ڕێنماییەش بۆ ساڵی خوێندنی 2018- 2019 جێبەجێ‌ دەكرێت.

ش.ك

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *